بەشی شێست و دوو: نازناوەکانی پاشا لە نێو سۆمەریەکان:

نازناوەکانی پاشا لە نێو سۆمەریەکان
نازناوەکانی پاشا لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندی هێزو دەسەڵاتیان گەشەی دەسەند و دەگۆڕا لە سەردەمی سۆمەریەکان نازناوی(پاشای سۆمەر) و ئەکەدیەکانیش وەکوو شا سەرجۆنی ئەکەدی نازناوی(پاشای چوارلا)ی لە خۆنا. ئەم نازناوە بەڵگەی فراوانبوونی دەسەڵات بوو چونکە ئەم نازناوە تایبەت بوو بە خواوەندەکان.
پاشاکانی بنەماڵەی( ئووری سێیەم) نازناوی پاشای (سۆمەری و ئەکەد)یان هەڵگرت. هەروەها نازناوی (پاشای وڵاتی بابل و پاشای وڵاتی ئاشور) بەدەر کەوت. جگە لە چەندین نازناوی پڕ لە شکۆمەندی وەکوو (پاشای هەموو پاشاکان) (پاشای جیهان)یان نازناوی( چاودێری دڵسۆز ، خولیای حەق و دادوەر).

تعليقات