ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ربازى سوپاى عێراق بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ينى له ماڵێكى ته‌له‌عفه‌ردا كۆگايه‌كى داعشيان دۆزيوه‌ته‌وه كه 20 كتێبى توركى و 72 گوله هاونى 120ملمى تێدا بووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه سايته عێراقييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازى رايگه‌ياندووه، له چوارچێوه‌ى گه‌ڕان و پشكنين بۆ شوێنه‌وارى داعش و چه‌كداره راكردووه‌كانيان و شانه نووستووه‌كانيان له ته‌له‌عفه‌ر كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ئه‌و چه‌كدارانه دۆزرايه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه، كارمه‌ندانى فيرقه‌ى 15 توانيان له گوندى عبره‌ى دووه‌مى سه‌ر به ته‌له‌عفه‌ر، ئه‌و كۆگايه بدۆزنه‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ده‌رگاى كۆگاكه به زمانى توركى نووسراوه: “برايان هێنانه‌ژووره‌وه‌ى ماتۆڕ و پايسكيل قه‌ده‌غه‌يه”.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، كتێبه توركييه‌كان سه‌رچاوه‌ى بير‌ى توندڕه‌وانه‌ى ئه‌و چه‌كداره توركانه بووه كه له ريزى داعشدا بوونه.
k24


Comments
Post a Comment