بەشی شێست ویەک سیستەمی پاشایەتی لە نێو سۆمەریەکان:

سیستەمی پاشایەتی لە نێو سۆمەریەکان:
داستانە سۆمەریەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پاشایەتی لە ئاسمان بوو، تاج و سولجان و دارای دەسەڵات لەوێ خراوەتە پێش خواوەند( ئانۆ)، یەکەمین کەس کە بووتە پاشا لە ئاسمان خواوەند(ئەنلیل) بوو، بەڵام کاتێک خواوەندەکان ((مرۆڤ))یان خەڵق کرد، پاشایەتیان بە مرۆڤ بەخشی، بۆ ئەوەی کاروباری خۆیان ڕاپەڕێنن و خزمەتی خواوەندەکانیش بکەن.
بۆیە فەرمانی پاشا فەرمانێکی خوداییە، هەرچەندە پاشا مرۆڤە بەڵام (پاشای (مرۆڤ) دەبێتە جێگری (خواوەند) بۆیە گویڕایەڵی ئەرکەکەی پێویستە.
هەندێک لە پاشاکانی عێراق هەوڵیاندا، ببن بە خواوەند بەڵام هەوڵەکانیان سەرنەکەوت، لەوانەش شاکانی ئەکەدی وەک شا (سەرجۆن) و (نەرام سین) و شاکانی بنەماڵەی ئوری سێیەمی سۆمەری وەک شا (شوکلی)… هەرچەندە بیرۆکەی بوونی پاشا بە خواوەند لە میسر سەرکەروتووبوو. بەڵام لە دۆڵی دوو ئاوان چارەنووسی جودا بوو.

تعليقات