بەشی دووەم: لقەکانی جوگرافیا

لقەکانی جوگرافیا
ئەوەمان زانی کە جوگرافیا زانیارییەکە لە دیاردە سرووشتی و ئادەمیزادییەکانی سەر ڕووی زەوین دەکۆڵێتەوە و وێکچوون وێکنەچوونی ئەو دیاردانە ئاشکرا دەکات و هۆیەکانیان ڕووندەکاتەوە، لەبەر ئەوە جوگرافیا دوو جۆرە لێکۆڵینەوە دەگرێتەوە، یەکەمیان لێکۆڵینەوەی دیاردە سرووشتییەکانە کە پێی دەڵێن جوگرافیای سرووشتی و دووەمیان لێکۆڵینەوەی دیاردە مرۆییەکان کە پێی دەگوترێت جوگرافیایی مرۆیی. هەرچەشندیشە لە نێوان ئەم دوو لیکۆڵینەوەیەدا پەیوەندی هەیە بەڵام هەندێ جیاوازی سەرەکی و ڕاستیان لە نیواندا هەیە. وا لە بابەتەکانی دیکەدا هەردوو جۆرەکەیان ڕوون دەکەینەوە:

تعليقات