بەشی دووەم: هۆکاری بێهێزی بابەتەکان لەم کاتەدا

ڕۆڵی بیرمەندانی عەرەب و موسڵمان لەسەرهەڵدانی کۆمەڵناسی:
ئەو باروودۆخ و کەموکورتییەی کە لێکۆڵینە کۆمەڵایەتییەکان بە خۆیانەوە بینی، نووسین و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان لاواز و بێ توانا بوون بە هۆی تایبەتمەند نەبوونی لە سنووردار کردنی نووسین و توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان، زاڵبوونی کێشەی هەڵچوون و حوکمی بەهایی لەسەریان، نەیانتوانی بەشداری بکەن لە گەشەپێدانی مرۆڤ و بەرەو پێشەوە بردنی ژینگە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەفتار و بەها دامەزراوە میرییەکان. بۆیە پەیدابوونی کۆمەڵناسی وەک زانیارییەکی سەربەخۆ و داڕێژراو دواکەوت و بابەتەکانی پچڕ پچڕ و پەرش و بڵاو لە چەند مەیدانێکی لێکۆڵینەوە مانەوە.

ڕۆڵی بیرمەندانی عەرەب و موسڵمان لەسەرهەڵدانی کۆمەڵناسی:
زانا عەرەب و موسڵمانەکان بایەخیاندا بە لێکۆڵینەوەی ڕاستی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و پەیوەندی بە سرووشتی مرۆڤ و پێبەخشەکانی ژینگە و ئەو هۆکارانەی کاری تێدەکەن و پێکهێنەرەکانی ئاودانی مرۆڤایەتییان پێناسەکردووە و سرووشتی کارو کاردانەوەی نێوانیان شیکردۆتەوە و ئەو هۆکارانەیان دیاریکردووە کە بە تێپەڕینی کات دەبنە هۆی گۆڕانی کۆمەڵگە لە شێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکی دیکە و ئەو هۆکارانەشیان دەستنیشان کردووە کە دەبنە هۆی کامڵی و جێگیربوونی. هەروەها لە تایبەتمەندی کۆمەڵگەی نموونەیی و کارتێکردنی سەرکردایەتی لە گەشەکردن و بەرەو پێشەوە چوون و جێگیربوونی دووان و باسیان لە سیفەتەکانی سەرکردایەتی و ڕۆڵ و فەرمانەکانی لە یەکگرتنی کۆمەڵ و لێک هەڵوەشاندنەوەی کردەوە.
ئەوەی لێرەدا گرنگە، ئەوەیە کە دەبێ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی لای عەرەب و موسڵمانان لە دوو ڕواڵەتی سەرەکیدا سەرهەڵدەدەن، ئەوانیش ڕواڵەتی فەلسەفییانەی ئایینیانەن کە (فارابی و ئیخوان ئەلسەفا و غەزالی و ئیبن روشد) نوێنەرن و ڕواڵەتی کۆمەڵایەتی و ئەنتروپۆلۆژین کە ( ئیبن خەلدوون و ماوردی و ئیبن بەتووتە وحاحیز) نوێنەرین.

تعليقات