نەخواردنەوەی ئاو چ لە جەستە و مێشکت دەکات؟ گشتی

دەزانی نەخواردنەوەی ئاو چ لە جەستە و مێشکت دەکات؟
دەزانی نەخواردنەوەی ئاو چ لە جەستە و مێشکت دەکات؟
پەیوەندیەکی چڕوپڕ لە خواردنەوەی ئاو و سەلامەتی مێشکی تۆدا بوونی هەیە چۆن مێشکی تۆ پێویستی بە وزەیەکی زۆرە.
ڕۆژانە پێداچوونەوەیەک بە خۆتدا بکە و لە خۆت بپرسە ئایا ئەمڕۆ ئاوت خواردووەتەوە؟ باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی مێشکت سەلامت بێت و بێ ئاو نەمێنی خواردنەوەی بەردەوامی ئاوە لە هەموو کاتەکاندا، هەر کاتێک لە خەو هەستای مێشکی تۆ پێویستی بە قەرەبوویەکی زۆری وزە هەیە چۆن تۆ ٩ کاتژمێر تاکوو ٧ کاتژمێر لە خەودای و وزەیەکی زۆرت لەبەر دەڕوات تەنانەت ئەگەر جەستەت عەرەقیشی نەکردبێت، لە کاتی هەناسەدانی بەردەوام و کاتی خەوتندا جەستەی تۆ ئاوێکی زۆر لە دەست دەدات، باشترین ڕێگە چارە خواردنی ئاو و میوەی تازەیە.
کەم بوونەوەی تەرکیز: سەرئێشە و سەر سووڕخواردن و چرچی پێست و نەمانی هۆشیاری هۆکارێکە کە تۆ هەست بە زیانەکانی ناکەی و بێئاگای کە هۆکاری هەموو ئەمانە خواردنەوەی ئاوی کەمە.
بەڵکوو خواردنی چا و قاوە یارمەتیەکی کەم ئاوی جەستەت بدات بەڵام خۆ ناکرێت تۆ ٢٤ کاتژمێر بەس چا و قاوە بخۆیەوە باشترین ڕێگا خواردنەوەی ئاوە. لە هەر ٤٥ خولەکێکدا دەتوانی قومێک ئاو بخۆیەوە بۆ لە دەست نەدانی هۆشیاری و تەرکیزی مێشکت تا دەگاتە ٨ بەرداخ لە رۆژێکدا.
کەم بوونەوەی هەڵسووکەوت و ڕەفتاری جوانی ڕۆژانەت: بەڵکوو پێت سەیربێت نەخواردنەوەی ئاو ببێتە هۆکاری دابەزینی ڕەفتاری باشی ڕۆژانەت، ئاو دەتوانێت ژەهرەکانی جەستت لە ناو ببات و خانەی مردوو لە جەستت دەربکات و هۆکاری کیمیاوی لە جەستت دروست بکات بۆ خاوێنکردنەوەی مێشکت.
پێش خەوتن تا بۆت دەکرێت بەرداخێک ئاو بخۆرەوە چۆن باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی خەوێکی خۆش و سەلامەتت هەبێت، ئاو ڕێڕەوی خوێن بۆ مێشک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئۆکسیجن لە مێشکدا.

تعليقات