مێژووی گۆتییەکان:

مێژووی گۆتییەکان:


گۆتییەکان لە کوردستانی باشووردا جێنشین بوون، ڕۆڵی ئەمانە لە کۆتایی (هەزارەی سێیەمی پ.ز) دەردەکەوێت. پاش بڵاو بوونەوەیان لە دەڤەرە دەشتەکانی نێوان زیێ بچووک و ڕووباری سیروان، شاری (ئەرابخا) کەرکووکی ئێستا گرنگترین مەڵبەندیان بووە. پاشتریش هەموو ڕووبەری عێراق کۆنتڕۆڵ دەکەن، بە هۆی لاوازی دەوڵەتی ئەکەدی توانیان بۆ ماوەی ١٢٥ساڵ حوکمڕانی عێراق بکەن.

ژمارەی پاشاکانی گۆتی کە لەو ماوەیەدا حوکمڕانیان کرد دەگاتە ٢١ پاشا. تێکڕای حوکمڕانی هەر پاشایەک ٦ ساڵ بوو، وادیارە ماوەی حوکمڕانی پاشاکان دەست نیشانکراو بووە و پاشا بە هەڵبژاردن دانراوە. گۆتییەکان ڕێگەیان داوە بە سۆمەرییەکان شێواز و ڕێو شوێنی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی خۆیان بپاڕێزن، بەرامبەر بە داننان بە سەروەری گۆتییەکان. تۆمارە سۆمەرییەکان ئاماژە بە بوونی ژمارەیەک بنەماڵەی سۆمەری دەکەن کە لە ماوەی حوکمڕانی گۆتییەکان لە باشووری عێراق حوکمیان کردووە، لەوانە بنەماڵەی (لەگش)ی دووەم کە بە هۆی پاشاکەیان(گۆدیا) و چالاکیە ئابوورییەکانیانەوە لە بواری بازرگانی و ئاواکاری ناوبانگیان دەرکردووە.

حوکمڕانی گۆتییەکان بەرەو لاوازی دەچێت، لە ژێر فشاری سەربازی سۆمەرییەکان بەرەو باکوور دەکشێنەوە، لە (ئەرابخا) کەرکووکی ئێستادا دووبارە جێگیر دەبن.











تعليقات