مێژووی لولوبییەکان:

مێژووی لولوبییەکان:


دەڤەری شارەزوو زێدی ڕەسەنیانە. بەرەو باشوور فراوانخوازیان کرد، ناوچەکانی دەورووبەری ڕووباری سیروان (دیالە)، پانایی رۆژئاوای چیاکانی زاگرۆسیان گرت و گەیشتنە باشووری کوردستان، لە گەڵ گوتییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی زێی بچووک تێکەڵ بوون.

لولوبییەکان دووچاری پەلاماری دەوڵەتی”ئەکەدی” بوون، پاشای ئەکەدی(نەرام سین ساڵانی ٢٢٩١-٢٢٥٥پ.ز) لە ناوچەی شارەزوور پەلاماریان دەدات و داتاشراوێک لە گوزەرگەیەکی شاخاوی بە ناوی (دەربەندی گاور) لە نزیک قەرەداغ بەجێ دێڵێت، بەو هۆیە دەربەندەکە ئەو ناوەی لێنرا، لەم داتاشراوەدا وێنەی سەرکەوتنی پاشای ئەکەدی بە سەر لولوبییەکان بەرجەستەکراوە. وادیارە شەڕ لە نێوانیاندا بەردەوام بووە و هەندێک بەڵگەی مێژووی ئاماژە بە سەرکەوتنی شا (ئانۆبانینی) پاشای لولوبییەکان دەکات، چۆن شکست دووچاری هێزەکەی (نەرام سین) دەکاتەوە، ئەویش لە داتاشراوێک لە ناوچەی(سەرپێڵی زەهاو) بەجێی هێشتووە! تێیایدا شا (ئانۆبانین) بە تاجی پاشایەوە دەرکەوتووە و بەرامبەر خواوەند (عەشتار) ڕاوستاوە، ئەم سەرکەوتنە لە وێنەی سوپاسگوزاری بۆ خواوەندی (عەشتار) دەنێونێ، چونکە بە پێی بیروباوەڕی ئەو کاتە پاڵپشتی بووە لەم سەرکەوتنەدا.



تعليقات