بەشی شێست: سیستەمی دەوڵەت شار:

پەرستگای سەرەکی و پاشا لەم ناوەندە بوو، ئەم ناوندە ناوەندی چالاکی ئابووری و ئایینی پیرۆز بوو. خانووەکان لە دەوریدا بڵاودەبوونەوە

سۆمەریەکان چەندین بنکەی شارستیانیان لە باشووری عێراقدا دامەزراند، زۆر خیرا گەشەیان سەند و کەوتنە پێشبڕکێی یەکتر لە ڕووەکانی ئابووری سیاسیەوە، ئەم پێشبرکێیە چەندین شەڕی لێکەوتەوە. لە ئاکامدا دەسەڵات لە دەستی سۆمەریەکان دەرچوو، چووە دەستی (نەتەوە سامیەکان) لەوانە ئەکەدیەکان لە نیوەی دووەمی هەزارەی سێیەمی پ.ز بوونەتە خاوەن دەسەڵات.

گرنگترین ئەو بنکە و مەڵبەندە شارستانیانە کە سۆمەریەکان بنیاتیان نابوو ئەمانە بوون وەکوو:
((ئەریدۆ، وەرکا، ئوور، لەگش، ئوما، نوفەر، کیش))..
هەموو شارێک خواوەندی تایبەتی خۆی و شورەی بەرگری و حاکمی سەربەخۆی هەبوو… شار ئەمانەی خوارەوەی پێکدەهێنا:
ناوەندی شار:
پەرستگای سەرەکی و پاشا لەم ناوەندە بوو، ئەم ناوندە ناوەندی چالاکی ئابووری و ئایینی پیرۆز بوو. خانووەکان لە دەوریدا بڵاودەبوونەوە، تۆزێک لە ڕێگە و کۆڵان و ناوەند و گەڕەکەکانی شاری پێکەوە گرێدەدا.. لە نموونەی ئەم پەرستگانە، پەرستگای خواوەندی(ئەنلیل) لە شاری (نوفەر) بوو.
دەوروپشتی شار:
دەورووبەری شاریش گوندەکانی دەگرتەوە، کە کێڵگە و لەوەڕەکانی تێدابوو، ئەمانەش سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی دانیشتوان بوون.
بەندەری شار:

ئەمەش مەڵبەندی بازرگانی بوو، بازرگانەکان تێدا جێنشین بوون. بەندەر شێوە سەربەخۆیەکی هەبوو، مەبەستی بازرگانی کردن و گواستنەوەی شمەک لە شار و بۆ دەرەوە و بەپیچەوانەش… 

تعليقات