لە سنووری سلێمانی هەموو ساڵێک ساڵڕۆژ بۆ ” خومەینی” دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەگیردریت

لە سنووری سلێمانی هەموو ساڵێک ساڵڕۆژ بۆ ” خومەینی” دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەگیردریت
 ساڵی ٢٠١٤ بوو رۆژێ بە پەرۆشاویەوە خزمێکی نزیکم بە ناوی” ش – ف” کە هەم مامۆستای زمانی کوردیە وهەم رۆژنامەنووسیشە، تەلەفۆنی بۆ کردم داوای لێ کردم کە هەرچی زووترە لە هەولێر من ببینێ، کە یەکمان بینی داوای لێکردم کە ماڵێکی بۆ بگرم لە شاری هەولێر، لێم پرسی مەگەر تۆ دانیشتووی شاری سلێمانی نیت؟ گوتی بەڵێ وایە بەڵام گیانم لە مەترسیدایە بەس توانیتم ژن و منداڵەکەم لەو شارە ڕزگار بکەم و هەموو شتێکم لەوێ بەجێ بهێڵم.
زۆر خەمبار دیاربوو حەزم نەدەکرد زۆر پرسیاری لێبکەم، بەڵام خۆی لە درێژەی قسەکردنەکەدا درکاندی و گوتی چەند شەوێک دانیشتم بابەتگەلێکم لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەنووسیەوە لە مەڕ ئەوەی کە چەندە پێگەی خۆی لە سلێمانی و دەورووبەری و بڕیارەکانی ناو یەکێیەتیدا بەهێز کردووە و لە ڕۆژنامەیەک بەناوی”و-ە” بڵاوم کردەوە، ئەوەندەم زانی شەوێک زیاتر لە ٢٠ نەفەر لە پێشمەرگەکانی یەکێتی ڕژانە نێو ماڵەکەم و تەهدیدی گیانیان کردم کە دەست لە نووسینی ئەو بابەتانە هەڵبگرم و سەردانی بنکەی یەکێتی بکەم، جا بۆیە هەڵاتم و هاتمە سنووری هەولێرەوە کە بتوانم درێژە بە ئیشی ڕۆژنامە نووسی خۆم بدەم و هەمیش گیان و ماڵ و منداڵم لە ئەماندابن.
تێبێنی: لە سنووری سلێمانی هەموو ساڵێک ساڵڕۆژ بۆ ” خومەینی” دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها ساڵڕۆژ بۆ ” شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران” دەگیردرێت و پیرۆزبای خۆیان بە بەشداری نوێنەرانەی ئێران لەو ڕۆژانەدا ئەنجام دەدەن.

نووسینەوە: چاودێر













تعليقات