پەنجا ونۆ دیموکراتی سەرەتایی:

هەندێک لە پسپۆڕانی مێژوو لەو باوەڕەدان، کە یەکەمین سیستەمی حوکمڕانی لە شارە سۆمەریەکان، شێوەیەکی دیموکراسی هەبوو.
بەڵام دیموکراسیەتێکی سەرەتایی. دەسەڵاتی باڵای شار لە دەستی ئەنجومەنێکی گشتی بوو، هەموو هاوڵاتییە پێگەیشتووەکانی گرتبووەخۆ، ڕەنگە هەندێک ئافرەتیشی تێدابووبێ..
ئەو ئەنجومەنە لە بارودۆخی(ناکاو)دا کۆدەبووەوە هەموو ئەندامێکیشی مافی قسەو ڕادەربڕینی هەبوو، بەڵام بە گشتی ڕای پیاوە بەتەمەنەکان پەسەندتربوو، بۆیە پیاوە بەتەمەنەکان ئەنجومەنی پیرانیان پێکهێنا..
لە ناو ئەو ئەنجومەنەدا گفتوگۆ بەردەوام دەبوو تا دەگەیشتە بڕیار بە تێکڕای دەنگەکان، لە کۆتاییدا داڕێژەرانی یاسا، بڕیارەکەیان دەخوێندەوە.
هەر ئەم ئەنجومەنە حاکمی شار(ئین)ی هەڵدەبژارد و هەندێک دەسەڵاتی پێ دەبەخشی، هەرچی بڕیارە گرنگەکانی وەکوو بڕیاری ڕاگەیاندنی شەڕ یان ڕازیبوون بە ئاگربەست و ئاشتی و پەیمان گرێدان بایە ئەوە لە دەسەڵاتی خودی ئەنجومەن بوو.
بەڵام بەرپابوونی شەڕ لە نێوان دەوڵەتۆکەی شارە سۆمەریەکان و بەردەوامبوونی بوونە مایەی لەناوچوونی ئەم جۆرە سیستەمە دیموکراسیە.چونکە لە کاتی شەڕدا، ئەنجومەنی شار دەسەڵاتی فراوانی بە حاکمی شار دەدا، بە مەبەستی بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان، حاکمی شاریش ئەم دەسەڵاتە فراوانەی بۆ سوودی خۆی تەنانەت دوای کۆتایی پێکهاتنی شەڕیش، دەقۆزتەوە و وازی لەی نەدەهێنا بەم شێوەیە قۆناغ بە قۆناغ سیستەمی حوکمڕانی پشتاوپشت پەیدابوو، جێگەی سیستەمی پێشووی گرتەوە، هەرچەندە ئەم ئەنجومەنانە تا ماویەکەی دوور لە شارەکانی عێراق مانەوە. بەڵام پاشاکان وایان بڵاوکردەوە کە خواوەندەکان ئەوانیان ناردووە چیدی پێویستیان بە کاری ئەو جۆرە ئەنجومەنانە نییە، لە ئاکامدا هەڵوەشانەوە.

تعليقات