بەشی سێیەم: جوگرافیای سرووشتی:

بەشی سێیەم: جوگرافیای سرووشتی:
لە هەموو دیاردەیەکی سەر ڕووی زەوین دەکۆڵێتەوە کە مرۆڤ نەبووەتە هۆی ڕوودان و پێکهێنان و بڵاوبوونەوەیان، ئەو دیاردانەن کە چەند هۆیەکی سرووشتی ڕەخساندوویانن کە لە شوینە جیا جیاکانی سەر ڕووی زەوین دەیانبینین و ئەم جۆرە جوگرافیایە دەکرێت بەم چوار بەشەی خوارەوە:
ئەلف: جوگرافیای بەرزی و نزمی ڕووی زەوی:
ئەمە لێکۆڵینەوەی شێوەکانی ڕووی زەوین دەگرێتەوە وەکوو ڕژێمی ڕێزەچیاکان و هەموو دەشتێک و گرد و بان و دۆڵ و کەناری دەریاکان و دیاردەکانی تر.
ب: جوگرافیای ئاوهەوا.



ئەم جۆرەیان لە ڕەگەزەکانی ئاوهەوا دەکۆڵێتەوە کە بریتین لە پلەکانی گەرمی و پەستانی هەواو بایەکان و دابارین(تساقگ). کە لە کاتێکەوە تا کاتێکی تر و لە جێگایەکەوە تا جێگایەکی تر جیاوازیان چییە و هۆی ئەو جیاوازیانە چییە و ئەنجامیان چ دەبێت؟ و پەیوەندییان بە دیاردە سرووشتیەکانی ترەوە چییە و پەیوەندیشیان بە ئادەمیزادە و کەمی و زۆریان لە جێگایەکەوە تا جێگایەکی تر و بە چالاکیە جۆربەجۆرەکانیشەوە چییە؟
جیم:
ئەمەیان لە دەریا و زەریا و کەنداوەکان و دابەشبوونیان دەکۆڵێتەوە و ئەو سامانە کانزاییە و ڕووەکییە و گیاندارانەش کە تێیایدا هەن، هەروەها لەو تەوژمە ئاوانە و کارکردنیان لە ئاوهەوا و دیاردەی تری سرووشتی دەکۆڵێتەوە.
دال: جوگرافیای زیندەوەرزانی:
ئەمەش لە هەموو جۆرە ڕووەک و گیانلەبەرێک دەکۆڵێتەوە کە چۆن چۆنی بە سەر ڕووی ئەم زەوینەدا دابەشبوون و هۆی جیاوازیان چییە؟ وەکوو دارستانی چڕ و گیای کورت و ڕووەکی دڕکاوی، هەروەهاش لە دابەشبوونی سامانی گیانلەبەرانی کێوی و هۆی جیاوازی وێکنەچوونیشیان دەکۆڵێتەوە.

تعليقات