پێنجا و شەش: ئایینی زەردەشتەکان:

لە کۆتایی سەدەی (حەوتەمی پ.ز) لە وڵاتی میدیا کەسێک بە ناوی(زەردەشت)دەرکەوت، داوای لە خەڵکی کرد تەنها یەک خوا بپەرەستن، ئەویش خواوەند(ئەهورامەزدا)یە کە خواوەندی(ڕووناکی و چاکە)یە.
نەتەوە هیند و ئەورووپیەکان، هەروەک دانیشتوانی دۆڵی میزۆپۆتامیا- دۆڵی ڕافیدەین، دیاردە سرووشتیە کاریگەرەکانیان دەپەرەست وەکوو( رۆژ و زەوی و هەوا ....هتد) لە خواوەندەکانیان وەکوو خواوەندی (تیشووب) بەرامبەر بە خواوەندی(ئەنلیل لە دۆڵی ڕافیدەین. و (شاوشکا) بەرامبەر (عەشتار)ی بابلی و خواوەندی ڕۆژ(میتثرا). ئەم خواوەندە ڕۆڵی بەرچاوی لە هزری هیند و ئەرووپیەکان بوو.
لە کۆتایی سەدەی (حەوتەمی پ.ز) لە وڵاتی میدیا کەسێک بە ناوی(زەردەشت)دەرکەوت، داوای لە خەڵکی کرد تەنها یەک خوا بپەرەستن، ئەویش خواوەند(ئەهورامەزدا)یە کە خواوەندی(ڕووناکی و چاکە)یە. دانیشتوانی (میدیا) لە سەرەتا باوەڕیان پێ نەکرد... بۆیە کۆچی کرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ئێران، لە شاری (بەلخ) و دەورووبەری بانگەوازەکەی بڵاوکردەوە.
پاش دامەزراندنی دەوڵەتی "ئەخمینی" لە ئێران، "شا دارای یەکەم" (٥٢٢-٤٨٦ پ.ز) ئایینی زەردەشتی کردە ئایینی فەرمی دەوڵەت، بۆیە ئایینی تازە لە نێو دانیشتوانی کوردستان و ئێران و ناوچەیتر بڵاوبووەوە.
بیروباوەڕی زەردەشتیان لە سەر بنەمای بانگەشەکردن بۆ چاکە و دوورکەوتنەوە لە خراپە دامەزراوە..
(ئەهریمەن) بە لایانەوە خواوەندی(شەڕ و خراپە)یە شوێن کەوتوانیشی لە مرۆڤ هەیە. زەردەشت ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە خوازیارانی (ئەهورامەزدا) واتا "خواوەندی چاکە و ڕووناکی و شوێن کەوتوانی سەرکەوتن بەدەست دێنن بەسەر "ئەهریمەن" و شوێن کەوتوانی، بۆیە ئایینی زەردەشتی هەنگاوێکی گرنگ بووە بۆ باوەڕهێنان بەرەو یەکتاپەرەستی.
بیروباوەڕەکانی زەردەشت لە تۆمارێکدا نووسراوە بە ناوی "ئاڤێستا" پیاوە ئایینیەکانی زەردەشتی چەندین ڕاڤە و شرۆڤەیان بۆ داناوە. لە پەرستگاکانی نزایان دەخوێند و نوێژیان دەکرد و ئاگریان بۆ دەکردەوە، چونکە ئەم ئاگرە توخمێکی پیرۆز بووە لە
ئایینەکەیان.
ئەم ئایینە بە زۆری ئایینی چینی دەسەڵاتدار بوو، بۆیە لە ناو جەماوەری خەڵکیدا بڵاو نەبۆوە وەک ئایینی (بوذا) بۆیە شوێن کەوتوانی کەم بووەو، لەگەڵ دەرکەوتنی ئایینی ئیسلام زۆربەی لایەنگرانی زەردەشت هاتنە سەر ئایینی ئیسلام و ئێستاش ژمارەیەکی کەم لە ئێران (کە لە شاری یەزد کۆببنەتەوە) وهیندستان لە سەر ئەم ئایینە ماون و لە پلەیەکی بەرزی گوێڕایەڵی و خاوێنی دان. شایانی باسە کە ئایینەکەیان لە ئایینە داخراوەکان دەژمێردرێت.

تعليقات