پێنجاوحەفت: شارستانیەتی دەۆڵی دووڕوبار( میسۆپۆتامیا) (الرافدەین):

دۆڵی دوو ئاوان دەڤەرێکی کراوە بوو لەبەر دەم هاتنی شەپۆلە مرۆییە یەک لە دوای یەکەکان
 هەر لە کۆنەوە چەندین کۆمەڵی مرۆیی لە "میسۆپۆتامیا" نیشتەجێبوون، جیا جیا پێکەوە بەشداریان لە بنیاتنانی شارەستانیەتدا کردووە.
دۆڵی دوو ئاوان دەڤەرێکی کراوە بوو لەبەر دەم هاتنی شەپۆلە مرۆییە یەک لە دوای یەکەکان. کە لە ڕۆژئاوا و باشووری رۆژئاواوە نەتەوەکانی نیمچە دوورگەی عەرەب(نەتەوە سامیەکان) و لە وڵاتی (فورات)ەوە ڕوویان کردە عێراق.
هاوکات چەندین شەپۆلی مرۆیی تر لە ڕۆژهەڵاتەوە بە دۆڵی دیجلەدا تێپەڕیون دەهاتنە ناو عێراقەوە ئەوانیش(نەتەوە هیندوئەورووپیەکان)نن.
ئەم شەپۆلانە لە گەڵ دانیشتوانە ڕەسەنەکانی وڵات وەکوو سۆمەریەکان و لولوبیەکان و گوتیەکان و خۆریەکان تێکەڵ بوون. ئەم تێکەڵ بوونە بووەتە مایەی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ڕاو هزر، بۆیە شارستانیەتی دوڵی رافیدەین مۆرکێکی گشتگیری هەیە، زۆربەی دانیشتوانی دۆڵی ڕافیدەین پێی کاریگەر بوون و کاریگەریان لەسەر هەبووە.
هەرچەندە سۆمەریەکان بە داهێنەری بناغەی شارستانیەتی پێشکەوتوو دادەنرێن، ئەوان لە بواری بیناسای و کشتوکاڵ و ئاودێری و داهێنانی نووسین دەستی باڵایان هەبووە، بەڵام ئەو نەتەوانەی کە لە دەرەوە هاتنە ناوچەکەیانەوە شتی تریان پێبوو، شارستانیەتیان دەوڵەمەند کرد و گەشەیان پێدا بە شیوەیەک کە لە گەڵیان بگونجێ بۆیە دەتوانین بڵێین شارستانیەتی دۆڵی دوو ئاوان مۆرکی نێونەتەوەیی مرۆڤایەتی هەبوو، پاشتریش بووە کەناڵێکی گرنگی شارستانیەتی جیهان

تعليقات