مێژووی کاردۆخییەکان:

مێژووی کاردۆخییەکان:



مێژوونووسی گریکی (یۆنانی) بە ناوی “زەینەفون” ناوی (کاردۆکی یان کاردۆخی) لە دانیشتوانی کوردستان ناوە. ئەویش لە پەرتووکەکەی کە ناوی(ئەناباسیس- بەرەو باکوور)ە.

(زەینەفون) لەگەڵ (١٠) هەزار سەربازی گریکی لە (بەکرێگیراوەکان- مرتزقة) لە ساڵی ٤٠١ی پ.ز بە وڵاتی کوردستاندا گوزەر دەکەن.

(زەینەفون) باس لە کشانەوەی ئەو(١٠) هەزار سەربازە دەکات لە وڵاتی بابلەوە بەرەو باکوور، شان بە شانی کەناری ڕووباری (دیجلە) بەرەو وڵاتی کوردان هاتوون، ئاماژە بەوە دەکات بە ناو نەتەوەیەکەوە تێپەڕیون کە ناویان (کاردۆخی)یە…

دەڵێت: ئەمانە لە دەشتەکان و لە خوارەوەی چیاکان دەژیان و گوندی ئاوەدانیان هەبوو، خانووەکانیان پڕ بوو لە گەنم و خۆراکی هەمە جۆرە و گۆزەی مەی.

هەروەها دەڵێت ئەمانە زۆر دلێرانە بەرگریان لە ماڵ و کەلوپەلیان دەکرد، چەندین سەربازی گریکیان کوشت، سوپای گریک پێویستی بە ٧ ڕۆژ بوو بۆ تێپەڕبوون بە زەوی کاردۆخێیەکاندا.

وادیارە (زەینەفون) و سوپایەکەی چیاکانی زاخۆ(بێخیر)یان بڕیوە، دووچاری بەرگری کوردان بوونەتەوە، بە تایبەتی لە دەشتی هەردوو قەزای (سمێڵ و زاخۆ)…








تعليقات