ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەی کوردی-عوسمانی:
١- میرنشینە کوردییەکان سەربەخۆیی ناوەخۆییان پارێزراوبێت.٢- دانانی عوسمانییەکان بە حوکمی پشتاوپشتی میرە کوردەکان، یا خود ئەو ڕێبازەی کە لە میرنشینەکەدا باوە.٣- دەسەڵاتی عوسمانی پارێزگاری لە میرنشینە کوردەکان بکات دژی هێرشی دەرەکی.٤- کورد بەشداری جەنگەکانی عوسمانی بکات.٥- کورد باج و پیتاک بداتە دەوڵەتی عوسمانی.بایەخ و گرنگیی ئەو ڕێکەوتننامەیە لەوەدایە کە لە نووسراوە ڕەسمیەکانی عوسمانیدا تۆمار کراوە و لە ڕێکخستنە کارگێڕیەکانیشدا پیادە کراوە.بۆیە کاریگەری ئەو ڕێکەوتتنامەیە بۆ چەند سەدەیەک بەردەوام بووە، تەنانەت ئەو گەڕیدە بیانییانەش کە سەردانی ناوچەکەیان کردووە، تێبینی ئەوەیان کردووە کورد لە دەوڵەتی عوسمانیدا خاوەنی قەوارەی خۆماڵی و سەربەخۆی ناوەخۆیی خۆیان بوون، کە ئەمەش بە شێوازی هاوچەرخ بە واتای (فیدراڵی) دێتە ئەژمار.
بەشی بیست و یەکەم-دوو: ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەی کوردی-عوسمانی.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment