بەشی بیست و یەکەمی مێژوو: ڕێکەوتننامەی کوردی-عوسمانی:

سوڵتان سەلیمی یەکەم کاتێک بڕیاری (شەڕکردنی-جەنگکردنی) لە گەڵ دەوڵەتی سەفەویدا، لە ڕێگای مەلا “ئیدریسی بەدلیسی”ەوە پەیوەندی بە میر و فەرماندەکانی کوردەوە کرد، بۆ یارمەتیدانی دەوڵەتی عوسمانی.


ئەوانیش ڕازیبوون بێنە ژێر چەتری دەسەڵاتی عوسمانی، بەمەرجێک دەسەڵاتە خۆماڵییەکانیان پێدرێتەوە، دیارە سوڵتانی عوسمانی ئەو مەرجەی پەسەند کردووە، هەر وەکوو لە نامەیەکی ڕەسمیدا بەدیار دەکەوێت لە ساڵی ١٥١٥ی.ز بۆ مەلا ئیدریسی ناردووە.
ئەم خاڵە بوو بە بناغەی ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان میر و سەرۆکەکانی کورد لەلایەک و سوڵتانی عوسمانی لەلایەکی تر، مەلا ئیدریسیش کە نوێنەری سوڵتان سەلیم بوو لەم کارە، ئەم ڕێکەوتننامەی لە دوای (شەڕی-جەنگی) چاڵدێران ڕێکخست، کە ئەم بنەمایانی لە خۆ گرتبوو. بۆ وردەکاری زیاتر چاوەڕێی بەشەکانی داهاتووبن….






تعليقات