بەشی بیست و چوارەمی مێژوو؛ سیاسەتی عوسمانییەکان بەرامبەر بە کورد.

سیاسەتی عوسمانییەکان بەرامبەر بە کورد.


بەڵام لە سەر ئەو ئاراستەیە بەردەوام نەبوون و هەموو کات بە پێی ڕووناکی ئەو ڕێکەوتننامەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کورددا نەدەکرد.
بەڵکوو ڕێگا و بەهانەی جۆراوجۆریان دەدۆزیەوە بۆ پێشێل کردنی خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیە، ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی سەروەریی و دەسەڵاتدارێتی کورد و سەپاندنی دەسەڵاتی زیاتری دەوڵەتی عوسمانی بە سەر کوردستاندا، لەو ڕێگەیەش بەرژەوەندییە ماددی و سەربازییەکانی خۆیان دابین دەکرد.
مەلا ئیدریسی بەدلیسی.
لەو چوارچێوەیەدا دەسەڵاتدارانی عوسمانی دوای ١٥ ساڵ لە ڕێکەوتنامەی “کوردی-عوسمانی” لەو بەڵێنانەی کە بە “مەلا ئیدریسی بەدلیسیان” دابوو پاشگەزبوونەوە و دەستکاری کاروباری ناوەخۆی ناوچە و میرنشینە کوردیەکانیان کرد و ئەو میر و سەرۆکە کوردانەیان بە دڵ نەبوایە لایاندەدا و یەکێکی تریان لە شوێنیان دادەنا، کە بە پێی سیاسەتی ئەوان بجووڵێتەوە.
هەروەها هانی دووبەرەکی و ناتەباییان دەدا لە نێوان میرنشینە کوردییەکان و تەنانەت لە نێو یەک میرنشینی کوردیدا ململانێیان دروست دەکرد.
ئەمانە هەموو بۆ ڕێگە گرتن بوو لە یەکێتی و یەکدەنگی کورد و بنبڕکردنی هەوڵەکانی سەڕبەخۆیی کورد.
لەگەڵ ئەمەشدا کوردە ئێزیدیەکان و هۆزەکانی کورد دەکەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی عوسمانییەکان، ئەوەی شایەنی باسە (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)یش کە لە ژێر دەستی سەفەویەکاندا بوو، باری ژیانیان لە (باکووری کوردستان) باشتر نەبوو، چونکە سیاسەتی سەفەویە داگیرکەرەکان بەرامبەر بە کورد هاوشێوەی هەمان سیاسەتی عوسمانی داگیرکەر بوو.











تعليقات

إرسال تعليق