بەشی دووازدەیەمی مێژوو؛ دامەزراندی دەوڵەتی سەفەوی:

بەشی دووازدەیەمی مێژوو؛ دامەزراندی دەوڵەتی سەفەوی:


شێخ سەفیەدینی ئەردەبیلی لە ساڵی (١٣٣٤ی.ز) کۆچی دووای کردووە، تەریقەتێکی سۆفیگەری لە هەرێمی ئازەربایجان دامەزراند، بە ناوی خۆیەوە ناسرا بوو پێ گوترا(تەریقەتی سەفەوی).

دواتر لە سەر دەستی نەوەکانی ئەم تەریقەتە لە بزاڤێکی ئایینیەوە گۆرا بۆ بزاڤێکی سیاسی-سەربازی.

سەرەرڕای دژایەتی کردنی لە لایەن هێزە سیاسییەکانی ناوچەکە، بە تایبەتی دەوڵەتی (ئاق قۆینلو)ی تورکمانی، شێخ ئیسماعیل(کە دوواتر بە شا ئیسماعیلی سەفەوی ناسرا) توانی بزاڤەکە بە ئامانج بگەینێت، کاتێک لە ساڵی (١٥٠١ی ز )لە شاری (تەورێز/تەبرێز)ی مەڵبەندی ئازەربایجان دامزراندنی دەوڵەتێکی نوێی ڕاگەیاند، بە ناوی (دەوڵەتی سەفەوی).

شا ئیسماعیل کە مەزهەبێکی توندڕەوی شیعەی کردە مەزهەبی ڕەسمی دەوڵەتەکەی هەر بەوەندە نەوەستا، بەڵکوو هەوڵەکانی دەستپێکرد بۆ فراوانکردنی سنووری دەسەڵاتی خۆی تا هەموو وڵاتی ئێرانی گرتەوە، سەرەنجام شاڵاوە فراوانخوازیەکانی ئەم دەوڵەتە نوێیە کوردستان و عێراقیشی گرتەوە.




تعليقات