مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، ئێستا لە سایەی قوربانیدانی پێشمەرگە و خۆڕاگریی
گەلەكەمان، كوردستان وەك یەكەم تێكشكێنەری داعش، پێگەیەكی باڵا و ڕێزێكی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە نابێ قوربانیدانی گەلەكەمان بێ ئەنجام بێت.
ئه‌و وتانه‌ی بارزانی له په‌یامێكی پیرۆزباییدا هاتووه كه به‌بۆنه‌ی یادی 58ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌باتی زمانحاڵی پارتی، بڵاویكردووه‌ته‌وه.
بارزانی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو"دەبێ گەلی كوردستان بگاتە سەروەریی خۆی و خاوەن بڕیار و چارەنووس و ژیانی خۆی بێت".
"ئێستا لەسایەی قوربانیدانی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلەكەمان، كوردستان وەك یەكەم تێكشكێنەری ئەفسانەی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهان، پێگەیەكی باڵا و ڕێزێكی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە و نابێ قوربانیدانی گەلەكەمان بێ ئەنجام بێت".
ئه‌و وتانه‌ی بارزانی له كاتێكدایه، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له پیرمام بڕیاریاندا، لەڕێگەی لیژنەیەكی هاوبەشه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەكانی كوردستان بكەن بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەپێناو دیاریكردنی كات و میكانیزمی چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌كه، هەردوولا بەیەكەوە بڕیاریاندا ئەو بابەتە وەكوو بابەتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێكەوە و وەك یەك بۆچوون كاری جددیی بۆ بكرێت.
لەسەر بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوەكەدا هاتبوو، "هەردوولا جەخت لە یەكهەڵوێستی بۆ پەلەكردن لە چارەسەری كێشە سیاسی و یاسایی و ئابوورییەكان دەكەنەوە، هەروەكوو هاوڕا و هاوكاریش دەبن بۆ چارەسەركردنی گرفت و ئاستەنگەكانی سەر ڕێگەی خەڵكی كوردستان بە گشتی و حكوومەتی هەرێم بە تایبەتی بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەكاندا".
شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆدووشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حزبی شیوعی كۆبوونه‌وه.
خەندان
Comments
Post a Comment