بەشی یازدەیەمی مێژوو؛ کوردستان لە ململانێی عوسمانی و ئێرانیدا:

بەشی یازدەیەمی مێژوو؛ کوردستان لە ململانێی عوسمانی و ئێرانیدا:


کوردستان لە سەرەتای سەدەی شازدەهەمدا:

کوردستانی مەزن کە ئێستا بە سەر چوار دەوڵەتی (عێراق و ئێران و تورکیا و سووریا)ی دەستکردی داگیرکەردا دابەش بووە، لە سەرەتای سەدەی شازدەهەمدا خاوەنی قەوارەی سیاسی خۆماڵی خۆی بوو، هەرچەندە دەوڵەتێکی یەکگرتوو لە سەر خاکی کوردان پێک نەهاتبوو، بەڵام لەو وڵاتە چەندین میرنشین و دەسەڵاتی خۆماڵی کوردی هەبوو، کە هەر یەکەیان لە دەڤەرێکدا حوکمڕانیان دەکرد وەکوو نیمچە دەوڵەتێک وابوون، لە ژێر سایەی ئەم قەوارانە کوردستان بۆی ڕەخسابوو، پارێزگاری کلتووری نەتەوایەتی و کۆمەڵایەتی خۆی بکات و لە نەمان ڕزگاری بێت.

ئەم میرنشینە کوردیانە هەموویان وەکوو یەکتر نەبوون، هەندێکیان بچووک بوون و دەسەڵاتیان زۆر بڕی نەدەکرد وەک میرنشینی (پاڵۆ) لە باکووری کوردستان کە لەم شارە و دەورووبەری پێکهاتبوو.

هەندێکیشیان تەنیا هۆزێکی کوردیان دەگرتە خۆ وەک میرنشینی (برادۆست)، بەڵام میرنشینی (بادینان) هەرێمێکی فراوانی لە ژێر دەست دابوو کە هەموو دەڤەری بادینانی ئێستای دەگرتەوە، لە لایەکی تر هەندێک لەو میرنشینانە توانیبوویان پارێزگاری لە سەربەخۆی خۆیان بکەن، لە کاتێکدا ئیدیکە هەبوون ناچاربوون سەرانە و باج بدەنە دەوڵەتێکی مەزنی ناوچەکە بۆ پاراستنی قەوارەو دەسەڵاتی خۆیان.

ژمارەی ئەو، میرنشینە کوردیانە نزیکەی(٣٠) میرنشین دەبوو لەو سەردەمەدا، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

١- هەکاری، بۆتان، بەدلیس، پازۆکی، زراکی، مەحموودی: لە باکووری کوردستان.
٢- دونبولی، موکریان، ئەردەڵان، لوڕستان: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
٣- بادینان، سۆران، بابان، داسنی: لە باشووری کوردستان.































تعليقات