‌كاریگەریەكانی بەكارهێنانی دەرزی سڕكەری پشت

‌كاریگەریەكانی بەكارهێنانی دەرزی سڕكەری پشت
دەرزی پشت یەكێكە لەو دەرزیانەی خانمان دەتوانن بۆ كاتی منداڵبوون بەكاریبهێنن لەجیاتی بەنجی گشتی بەڵام ڕەنگە مەترسییەكانی ئەم دەرزیە نەزانن لەسەر جەستە و تەندروستییان ، ئەگەر دەتەوێت ئەم دەرزییە بۆ كاتی نەشتەرگەری  منداڵبوون  بەكاربهێنیت ئەوە پێویستە زیانەكانی ئەم دەرزییە لەسەر تەندروستیت بزانیت و بزانیت كاریگەریەكانی ئەم دەرزیە لە داهاتوودا چی دەبێت .

و ئەگەر ئەم دەرزیەت بۆ كاتی منداڵبوون بەكارهێناوە و هەست بەم نیشانانە كرد ئەوە پێویست ناكات توشی شۆك ببیت چونكە هەموو ئەم نیشانانە دوای بەكارهێنانی ئەم دەرزییە دوای ٢ بۆ ٣ مانگ هەست پێدەكەیت  



-١ ئەگەر دەزیەكە لە لایەن پزیشكی پسپۆڕەوە بەكارنەهێنرێت ئەوە ڕەنگە زیان بە شانەكانی پشت بگەیەنێت و ئەمەش ئازار بە پشتدا دروست دەكات  و توێژینەوە نوێكان لەسەر ئەم جۆرە دەرزییە ئەوەیان ئاشكرا كردووە بەشێك لەو خانمانەی ئەم دەرزییە بۆپشتیان بەكاردەهێنن لە نەشتەرگەری منداڵیوندا ئەوە بۆ ماوەی  ٢ بۆ ٣ مانگ ئازار لە پشتیاندا دەبێت .

٢- هەست بە گۆڕانكاری دەكەن لە توانای میزكردن و هەرسی گەدەیاندا .

٣- خەوی شەوانیان كەمدەبێتەوە و بێگومان ئەمە بێزاركەر دەبێت .

٤- ئاستی شەكری ناو خوێنیان بەرز دەبێتەوە .

جگە لەوەش٢٤كاتژمێر دوای بەكارهێنانی ئەم دەرزییە ئەو خانمەی ئەم دەرزییەی بۆ كراوە سەری گێژ دەخوات و پلەی گەرمای جەستەی بەرز دەبێتەوە .

لەبەر ئەوە پێش یەكارهێنانی ئەم دەرزییە پێویستە بە تەواوەتی ئەم بابەتە لەگەڵ پزیشكەكەت یەكلا بكەیتەوە كە ئەم دەرزییە بەكاربهێنیت یان نا .

وێستگە

تعليقات