بەشی دەیەمی مێژوو؛ میرنشینی بەدلیس:


بەشی دەیەمی مێژوو؛ میرنشینی بەدلیس.

ئەو میرنشینە لە شاری بەدلیس لە باکووری کوردستان لە سەردەمی "عەباسیەکانەوە" سەری هەڵداوە، بە هۆی یەککگرتنی پیاو ماقوڵانی هۆزی ڕۆژەکی دامەزراوە بە سەدان ساڵ دەسەڵاتیان بە پشتاوپشت لە باوک و باپیران بۆ ماوەتەوە، بنەماڵەی خانەدانی مێژوونووسی بەناوبانگ(شەرەفخانی بەدلیسی) هەمەکارە و میری ئەو میرنشینە بوون، بە پێی قسەی شەرەفخانی بەدلیسی ناوی (١٨) میری میرنشینەکەی دەست کەوتووە کە فەرمانڕەوایان کردووە.

لە میرە بەناوبانگەکانیان:
میر شەرەفەدین ئەبووبەکر کە سەرەتاکانی سەردەمی دەوڵەتی جەلائیری فەرمانڕەوایی کردووە، لە کتێبی شەرەفنامەدا نێوی هاتووە، میرنشینەکە لە سەردەمی ئەمدا بچووک و سنووردار بووە، میر زیائەدین ڕۆژەکی کە لە نێوە ڕاستی سەدەی چواردەهەمی زایینی میری میرنشینەکە بووە، بە ئازایی و لێهاتووی نێو بانگی دەرکردووە و سنووری میرنشینەکەی فراوان کردووە بۆ باکووری دەریاچەی"وان". 



















بەشی دەیەم: #هێرشی #مەغۆلەکان بۆ سەر #کوردستان

تعليقات