دەبێ چ ئاستەنگێک دابنرێ بۆ هاتنی عەرەب و فارس و تورک.

دەبێ چ ئاستەنگێک دابنرێ بۆ هاتنی عەرەب و فارس و تورک و هەر پەنابەرێک کە دێتە خاکی کوردستانەوە.


ئەگەر وەک وڵاتانی ڕۆژئاوای(ئەورووپی و ئەمریکی) گوشارمان دەخستە سەر ئەو پەنابەرانەی کە دێنە شار و وڵاتەکەمان ئێستا عەرەب و فارس و تورکی عوسمانی ئاواها هەڵسوو کەوتیان لەگەڵ نەدەکردین.
لە یاسای هەموو وڵاتان ئەوە هاتووە کە دەبێ هەر پەنابەرێک کە دێتە ئەو وڵاتە داوای پەنابەری دەکات چەند خاڵی گرنگ پەیڕەو بکات، وەک:

١- بڕواتە کەمپەوە لەوێ چەند لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بزانرێت بە چ نیەتێکەوە هاتووەتەوە ئەو وڵاتەوە، نەک هەر لە ڕێگاوە بڕواتە خانووی کرێیەوە لە تەنیشت شارۆمەندانی ئەو وڵاتەوە خانوو بگرێت. 

-٢دەبێ زمانی ئەو وڵاتە فێر بێ و لە هەفتەدا چەند ڕۆژ فێرگەی زمانی ئەو وڵاتە بکا، بە زۆریە و بەحەزی خۆی نییە. 

٣- ڕێز لە یاساو ڕیسا و کلتوور و داب ونەریت و زمان و خاک و ئاڵا و ...هتدی ئەو وڵاتە بگرێت.

٤- ئەگەر بیەوێت کار بکات نابێ بە ڕەش کاربکات و داهاتی خەڵکی ئەو وڵاتە شەل بکات ، دەبێ بە یاسایی ئیش بکات و "کارنامەی"شەهادەی خوێندنی لە سەرەوەی "نۆ" بێت، زمانی ئەو شوێنە بەتەواوەتی بزانێت.

٥- هیچ خانوو و زەوین و دووکان و .....هتد بەناوی نەکرێت هەتاکوو نیشینگەی ئەو وڵاتە ناسنامەی تەواوی پێدەدات پاش ساڵانێکی درێژ پاش فێر کردنی ئەو نەفەرە لە سەر ڕێز گرتن لە شارۆمەندان و خاکی ئەو وڵاتە.





تعليقات