پەرلەمانی عێراق بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی رەتکردەوە و بڕیاردرا کە تەنیا ئاڵای عێراق لە شاری کەرکووک هەڵبکرێت.
بەهۆی ئەوەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو شارە خرایە نێو خشتەی کاری پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و دواتریش گرژی دروستبوو.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند : "دروستبوونی گرژییەکە لەسەر بابەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بووە لە کەرکووک، کە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا حکومییەکان قەدەخەکرد".
سیروان سیرینی، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە عێراقدا بەهیچ شێوەیەک رێز لە ئیرادەی گەلی کورد نانرێت".
سیروان سیرینی، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە عێراقدا بەهیچ شێوەیەک رێز لە ئیرادەی گەلی کورد نانرێت".
هاوکات عادل نووری، ئەندامی سەربەخۆی کورد لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکەمین شەڕی دوای نەمانی داعش دەستیپێکرد و هەموو عەرەب یەکدەنگ بوون دژی کورد، لە بەرامبەریشدا کورد هەموو یەکدەنگ بوون لە بایکۆتکردنی دانیشتنی پەرلەمان.
ڕووداو
Comments
Post a Comment