بەشی هەشتەمی مێژوو؛ بەناوبانگترین میرەکانی لوڕستان:

بەشی هەشتەمی مێژوو؛ بەناوبانگترین میرەکانی لوڕستان:

ئەلف: “میرهەزار ئەسپ” کوڕی “میر ئەیووب تاهیر محەممەد”:
لە دیارترین میرەکانی لوڕستانە لە نیوەی یەکەمی سەدەی (سێزدەیەمی)ی.ز، زۆر گرنگی بە بووژاندنەوەی ئابووری و پەرەدانی بە ئاوەدانی و بیناسازی داوە، بۆیە خەلیفەی عەباسی ( ناسرەدین الله) ناسناوی (ئەتابەک)ی پێ بەخشیوە، دەسەڵاتی خۆی فراوان کردووە تا نزیک “ئەسفەهان”، لەساڵی (١٢٥٢ی.ز) کۆچی دووای کردووە.
بە: “میر نەسرەدین ئەحمەد”:
لە سەرەتاکانی سەدەی ( چوواردەیەمی)ی.ز فەرمانڕەوایی کردووە و میرنشینەکە لەم سەردەمەدا لە ڕووی سیاسی و ئابووری زۆر گەشایەوە، هێمنی و سەقامگیری باڵی بە سەر ناوچەکەیدا کێشا بوو، ئەم میرە ساڵی(١٣٣٣ی.ز) کۆچی دووای کرد.














تعليقات