خۆپیشاندانی تورکمانەکانی کەرکووک دەستی تورکیای لە پشتەوەیە.
تورکمان بۆ خۆی چەند هەزار نەفەرێک نابن، داوای ئاڵای خۆیان دەکەن لە شارێکی کوردیدا، کورد بێ کەرکووک و شارە دابڕاوەکانی دیکەی کوردستان قەد نابێتە دەوڵەت و وڵاتێکی سەربەخۆ.
بە هەزاران شەهیدمان داوە لە پێناو ئەم خاکەدا تەنانەت شەهیدیشمان داوە بۆ بە ناو برا عەرەب و تورک و فارسەکانمانەوە، بەڵام کا کەسیان هاتووە بڵێ ئیشی باشتان کرد؟
ئەم وڵاتە دەستکردانەی ئیران و عێراق و تورکیا بە هەر بیانوویەک بێت دەیانەوێت کورد لە مافی خۆی پاشگز بێتەوە، بەڵام ئەمە سەرکردەکانی ئێمەیە دەبێ بە ڕیفراندۆم و بەرزکردنەوەی دەنگی هەموو کورد مافی ئەم نەتەوە ژێر دەستە بگەینێتە جیهان، نەک دەنگی خۆی بباتە بەغدای فەشەل هێنراو و تورکیای کوردکوژ کە مافی ٣٠ ملیۆن کوردی پێشێل کردووە، بەغدا بەدەستی شێعەکانی ئێران دەسووڕێتەوە، پێویستە هەموو تاکی کورد ئاگاداری ئەم هەوڵانە بن پەنا بۆ گەڕانەوە نەبن بۆ دەستووری عێراقی دەستکرد و تورکیای خوێنمژ.
Comments
Post a Comment