ساڵی (١٤١١ی.ز) هۆزەکانی قەرەقۆینلۆ ( بەرخی ڕەش)ی تورکمانی بە سەرکردایەتی “قەرە یوسف” توانیان کۆتایی بە فەرمانڕەوای دەوڵەتی جەلائیری بهێنن و دەست بگرن بە سەر ناوچەکانی ژیر دەستیان، بەم جۆرە عێراق و بەشی زۆری کوردستان بوونە بەشێک لە دەوڵەتی قەرەقۆینلۆ.
ساڵی(١٤٦٨ی.ز) هۆزەکانی ئاق قۆینلۆ(بەرخی سپی)ی تورکمانی بە سەرکردایەتی(ئوزۆن حەسەن) توانیان پاش جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە کۆتایی بە فەڕمانڕەوایی دەوڵەتی قەرەقوینلو بهێنن و دەست بگرن بەسەر ناوچەکانی ژێر دەستیان، بەم جۆرە عێراق و بەشی زۆری کوردستان بوونە بەشێک لە دەوڵەتی ئاق قوینلۆ تاکوو ساڵی(١٥٠٨ی.ز) واتە سەرەتاکانی سەدەی (شانزدەهەم) دەسەڵاتیان درێژەی کیشا، تا ئەوکاتەی کە ئیسماعیلی سەفەوی شاری بەغدا داگیر دەکات و کۆتایی بە دەسەڵاتی دەوڵەتی ئاق قوینلۆ دەهێنێت.
لەم ماوەیەشدا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم دوو دەوڵەتە بوونە گۆڕەپانی جەنگ و شەڕی نێوان فەرمانڕەواکان لە سەر دەسەڵات، بۆیە پشتگوێخستن و کاولکاری جارێکی تر باڵی کێشایەوە بە سەر زۆربەی خاکی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، لە گەڵ ئەمانەشدا فەرمانڕەوایانی دەوڵەتی خۆسەپێن زۆر بە ئاستەنگ و دژواری توانیان دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن بەسەر ناوچەکانی کوردستاندا.
بەشی پێنجەم: #هێرشی #مەغۆلەکان بۆ سەر #کوردستان.
Comments
Post a Comment