بەشی چوارەمی مێژوو؛ تەیمووری لەنگ:

تەیمووری لەنگ.

تەیمووری لەنگ سەرکردەیەکی تری مەغۆلەکان بوو لە (بیلاد ماوەراء النهر)ەوە هێرشێکی گەورەی کردە سەر ئێران و عێراق و بەشی زۆری کوردستانی داگیر کرد تا گەیشتە ناوەڕاستی ئەنەدۆل، وەک ئەوانەی پێشە خۆی لە مەغۆلەکان کوشتارێکی زۆر و کاولکاریەکی گەورەی لەم ناوچانە نایەوە کە پێیایاندا تێ پەڕی، لەوانەش شاری بەغدا.
شایانەی باسە دانیشتووانی “میرنشینی لوڕی بچووک” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیان زۆر دلێرانە بە ڕووی پەلامار و هێرشەکەی تەیموری لەنگ بوەستنەوە و تووشی شکستی بکەن، بەڵام تەیمووری لەنگ دووای هێنانی هێزێکی زۆر و گەومارۆدانێکی توند، دەستی گرت بە سەر (خورم ئاباد) پایتەختی میرنشینەکە.
هەروەها شاری ماردین لە باکووری کوردستان زۆر قارەمانانە لەشکری( تەیمور لەنگ)یان چەند جارێک شکاند، بەڵام لە دووایدا دانیشتووانەکەشی بەر کوشتار کەوتن و تووشی کاولکردن بوون.
زۆری پێناچێ تەیمووری لەنگ دەمرێ و ئیتر جەلائیریەکان بەسەرکردایەتی ئەحمەدی جەلائیری دەست دەگرنەوە بەسەر بەغدا، بەڵام ئەمجارەیان حوکمیان درێژە ناکێشێ، چونکە هێزەکانی (قەرەقۆینلۆ) بەرخی ڕەش بە سەر کردایەتی ( قەرە یوسفی) تورکمانی ساڵی(١٤١١ز) دەست بە سەر بەغداد دا دەگرن.
بەشی چوارەمی #هێرشی #مەغۆلەکان بۆ سەر #کوردستان:






















تعليقات