دیارترین میرنشینە کوردیەکانی ئەو سەردەمە ئەمانە بوون:
١- میرنشینی لوڕی مەزن(میرنشینی فەزلەوی):
لوڕستان هەرێمی سەخت و شاخاوی و پڕ هەڵدێرە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەندێک لە مێژوو نووسان ئاماژە بە سەرهەڵدانی دەسەڵاتی سیاسی کوردی لەسەدەی(دەیەم)ی زاینییەوە دەکەن کە لە لوڕستان و بەختیاری دەرکەوتووە.
باپیرە گەورەی میرانی بنەماڵەی لوڕستان "ئەبوو حەسەن فەزلەوی" بوو بۆیە میرنشینەکە ناونرا بە میرنشینی فەزلەوی.
پەیوەندی سیاسیان لەگەڵ مەغۆل(ئیلخانی و جەلائیری) و مەمالیکان پیک هێناوە و پەرەیان بە حوکمڕانی و ئاوەدانی وئابووری داوە.
Comments
Post a Comment