زاناکانی ئەمریکا.. قیامەت نزیکتر بووەتەوە

کۆمەڵێک لە زانایانی ئەمریكا هۆشداری دەدەن کە رۆژی کۆتایی نزیکتر بووەتەوە لەوەی پێشبینییان دەکرد، ئەویش بەهۆی دۆكیۆمێنتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا و ڕەشبینی شانۆی ئەمنی لە جیهان دەگەڕێننەوە.


گۆڤاری "پولیتان"ی زانستی نەشرەی تایبەت بە زانایانی ئەتۆم لە زانكۆی شیكاگۆی ئەمریكی بڵاوکردەوە كە لە ساڵی ١٩٤٧ كاتژمێرێكی سیمبۆلی بۆ کۆتا رۆژی جیهان دیاریكردووە، جارێكی تر پێداچوونەوەی خولەكەكانی كاتژمێرەكە لە سێ خولەكەوە بۆ دوو خولەك و نیو پێش نیوەی شەو دیاریدەكەن و بەو شێوەیە "رۆژی قیامەت" نیو خولەک پێشکەوتووە.


پێشتر گۆڤارەكە گرووپێك لە زانایان دروستیانكردبوو، ئەوانەی لە قۆناغەكانی چلەكانی سەد ساڵی رابردوودا هاوكاربوون لە پێشخستنی بۆمبی ئەتۆمی.

ئێستا ئەو ئەنجومەنە لە زانایانی ئەتۆم و فیزیا و ژینگە لە گشت جیهان پێكدێن و پێكەوە بڕیاری رێکخستنەوەی كاتژمێرەكە دەدەن، لە پێشخستنی یان دواكەوتنی و ئەویش دوای راوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی سەرپەرشتیاران كە لە ١٥زانا پێكدێن و خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە.


 زانایانی ناوبراو ئەم كاتژمێرەیان داناوە بۆ بەردەوام بیرخستنەوەی ئەوەی كە پێشبڕكێی ئەتۆمی جیهان بەرەو كۆتایی بڕوات و واتەی گەیشتنی عەقرەبی كاتژمێرەكە بۆ ناوەڕاستی شەو ئەوەیە كە شەڕی ئەتۆمی دروستدەبێت و كۆتایی بە مرۆڤایەتی دەهێنێت، كاتی پێشووتر 3 خولەك پێش نیوەی شەو بووە و ئێستا ٣٠چرکە پێشکەوتووە.

لە دروستبوونی ئەم كاتژمێرەوە تائێستا ٢١جار كاتەكەی گۆڕاوە بەپێی رووداوە جیهانییەکانەوە، لە رابردوودا ئەمریكا و روسیا بۆمبی هایدرۆجینییان بۆ ماوەی ٩مانگی بەردەوام تاقیكردووەتەوە و ئەم ئاڵۆزیە لە ساڵی ١٩٥٣ەوە دروستبوو، یەكەمجار بوو كە عەقرەبی كاتژمێرەكە كەمتر لە دوو خولەك لە نیوەی شەو نزیك بووەوە.

راچیل برونسون سەرۆكی نەشرەی زانایانی ئەتۆمی هۆشداری داوەتە سەركردەكانی جیهان كە دۆخەكە هێمن بكەنەوە لەجیاتی زیادكردنی ئاڵۆزی كە پێدەچێت جیهان بەرەو شەڕ ببات.

بەپێی راپۆرتەكەی گۆڤاری "پۆلیتان" وتارەكانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گۆڕانكاری کەشوهەوا و بەهێزكردنی چەكی ئەتۆمی ئەمریكی و زیادكردنی دەسەڵاتی ئاژانسی هەواڵگری مەترسی لەسەر جیهان زۆرتر كردووە.

زانایان دەڵێن مەترسی گەورە هەیە كارەساتێكی جیهانی لە ساڵی ٢٠١٧رووبدات و بەو هۆیەوە بڕیاریاندا كە عەقرەبی كاتژمێری "رۆژی دوایی" ٣٠چرکە بجوڵێنن.

كاتی دروستكردنی ئەو كاتژمێرە یەكەمجار لە ساڵی ١٩٤٧لەسەر ٧خولەك پێش نیوەی شەو دیاریكرابوو، ٢٢جار تائێستا گۆڕاوە و لە ساڵی ١٩٥٣دوو خولەك جوڵێندرا، ١٧خولەكیش لە ساڵی ١٩٩١جوڵێندراوە هەروەها لە ساڵی ٢٠١٥ش دوو خولەك جوڵێندراوە و بەو شێوەیە لە 5 خولەك دابەزیوە بو سێ خولەك بە ئەگەری گۆڕانكاری ژینگە و مەترسی بۆمبی ئەتومی.

خەندان

تعليقات