١-ڕەنگی گلێنەی چاو : ئەو كاتەی دەچیتە
تەمەنەوە ئەوە ڕەنگی گلێنەی چاوەكانت گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ڕەنگەكەی
تێكدەچێت و ئەمەش بەهۆی وشكبوونەوەی چاوەكانەوەیە كاتێك مرۆڤ دەچێتە
تەمەنەوە و پێویست بەوە دەكات قەترەی تایبەت بۆ شێداركردنەوەی چاو
بەكاربهێنرێت .
٢- ڕەنگی ددان : كاتێك مرۆڤ دەچێتە
تەمەنەوە ڕەنگی ددانەكانی وەك پێشتر نامێنێت و هەندێكجار زەرد دەبێت لە
هەمان كاتدا توانای ددانەكان هاوشێوەی تەمەنی لاوی نابێت ، و پوك توشی
نەخۆشی دەبێت .
٣- زیادبوونی چەوری لە نزیك كەمەر ،
ئەم حاڵەتە زیاتر لەو كاتانەدا دەردەكەوێت كە مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە و
زۆركات چونە تەمەن هۆكار دەبێت بۆ زیاد بوونی كێش .
٤- زیاد بوونی درێژی لوت : ئەگەر
كەسێكی بە تەمەنت بینی و لوتی گەورەتر دەركەوت لەچاو تەمەنی لاویدا ئەمە
هۆكارەكەی ئەوەیە چۆتە تەمەنەوە .
٥- نەرمبونەوەی كڕكڕاگەی گوێكان :
یەكێكی دیكە لە نیشانەكانی چونە تەمەنەوە ئەوە دەبێت كڕكڕاگەی گوێی مرۆڤ و
ئێسكەكان نەرم دەبێتەوە و ئەو پتەویەی پێشتری نامێنێت .
٦- تاڵەكانی قژ ڕەنگیان تێكدەچێت و
گەشاوەی و جوانیان نامێنێت و درەنگ درێژ دەبێتەوە و لاواز دەبێت ئەم
نیشانەیەش لەو كاتەدا دەردەكەوێت كە مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە .
٧- ڕەنگی نینۆكەكان تێكدەچێت : ئەو كاتەی مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە ڕەنگی نینۆكەكان زەرد دەبێت .
٨- قەبارەی پێ گەورە دەبێت : توێژینەوە
نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە بەهۆی ئەوەی بەستەرەكانی قاچ توانا و پتەوی
خۆیان لەدەست دەدەن قاچ گەورەتر دەردەكەوێت .
٩- باڵای مرۆڤ كورت دەبێتەوە :
كانزاكانی ناو جەستە بەتایبەت (كالسیۆم) كەمدەبێتەوە و ئەمەش تاڕاددەیەك
كاریگەری دەبێت لەسەر كورت بونەوەی باڵا.
١٠- ئازاری ئەژنۆكان زیاد دەكات : مرۆڤ
هەتا گەنجە ڕەنگە زۆر بیر لەوە نەكاتەوە كە دەچێتە تەمەنەوە چی چاوەڕێی
دەكات لەبەر ئەوە خۆی بڕەنجێنێت لەبەر ئەوە دوای تەمەنی 40 ساڵیەوە
ئەژنۆكانی ئازاری تێدەكەوێت .
وێستگە نیوز
Comments
Post a Comment