بەوێنە.. ھێمای سەرکەوتن کێشەت بۆ پەیدا دەکات


لە پەیمانگەیەکی ژاپۆندا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەگەری ھەیە ھێمای سەرکەوتن لە کاتی وێنەگرتندا کێشەت بۆ پەیدا بکات.

لە ژاپۆندا، پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ زانیارییەکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات، کە حەز بە وێنەگرتن دەکەن و ڕایگەیاندووە، کە ئەو کەسانەی لە کاتی وێنەگرتندا دەستیان بە شێوەی ھێمای سەرکەوتن لێ دەکەن، ئەگەری ھەیە کێشەیان بۆ پەیدا ببێت و پەنجەمۆریان بدزرێت.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، کە ئێستا تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە و بە ئاسانی دەتوانرێت لە ڕێگای چەندین پڕۆگرامەوە، پەنجەمۆر بدزرێت، بۆیە باشتر وایە لە کاتی وێنەگرتندا ھێمای سەرکەوتن نەکەن، چونکە نێو دەست و پەنجەتان دیار دەبێت، بەمەش دزینی پەنجەمۆر ئاسانتر دەبێت. 

لە بەدواداچوونەکەی پەیمانگەکەی ژاپۆندا ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە ئێستا کوالێتیی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان بەرزە و لە کاتی وێنەگرتندا پەنجەمۆر دەردەچێت.

http://basnews.com/

تعليقات