‌به‌م چوار نیشانه‌یه‌ بزانه‌ مۆبایله‌كه‌ت سیخوڕیی به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت


له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان به‌ جیهان و زۆربوونی رێژه‌ی ئاپ بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌، هاككه‌ره‌كان هه‌لێكی زیاتریان بۆ ره‌خساوه‌ سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ بكه‌ن.

هه‌میشه‌ ته‌كنه‌لۆجیای نوێ هۆكارێك بووه‌ بۆ دروستبوونی چه‌ندین مه‌ترسی كه‌ پێویسته‌ به‌كارهێنه‌ر ئاگای لێی بێت، بۆیه‌ ده‌كرێت به‌م چوار نیشانه‌یه‌ بزانیت كه‌ مۆبایله‌كه‌ت ئاپی سیخوڕیكردنی تێدایه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌ ئاپێكی دیكه‌وه‌ دزه‌ی كردبێت:

١- گه‌رمبوونی مۆبایله‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ شه‌حنیشه‌وه‌ نه‌بێت هه‌ر گه‌رمه‌، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت هه‌یه‌.

٢- مۆبایله‌كه‌ت له‌خۆیه‌وه‌ و به‌بێ هیچ هۆكارێك بكوژێته‌وه‌ و داگیرسێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دوباره‌ بووه‌وه‌ ئه‌وا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ سیخوڕیی له‌سه‌ره‌.

٣- ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی، له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی به‌رنامه‌ی سیخوڕییه‌وه‌ بێت كه‌ هه‌میشه‌ به‌ شاردراوه‌یی كارده‌كات و پێویستی به‌ سیستمی GPS ه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خێرا شه‌حنت پێ نه‌مێنێت.

٤- چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ ده‌كرێت، وه‌ك دره‌نگ گه‌یشتنی ده‌نگی كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌كاتی ته‌له‌فۆن یان جارجار ده‌نگی ده‌یبڕێت، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ ده‌ركه‌وتنی نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ كه‌ لێی تێناگه‌یت، له‌گه‌ڵ بوونی رێكلامێكی زۆر له‌ به‌رنامه‌كاندا.

هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌تدا ده‌ركه‌وت، پێویسته‌ مۆبایله‌كه‌ت بپشكنی و هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ بسڕیته‌وه‌ كه‌ گومانی لێ ده‌كه‌یت و دووباره‌ به‌و به‌رنامانه‌دا بچیته‌وه‌ كه‌ داتبه‌زاندوون.
westganews

Comments