پۆلیسی توركیا مۆنۆمێنتی قوربانیه‌كانی‌ ڕۆبۆسكی‌ لابرد

پۆلیسی توركیا مۆنۆمێنتی قوربانیه‌كانی‌  ڕۆبۆسكی لابرد له‌ ناوچه‌ی كایاپنار-ی‌ پارێزگای ئامه‌د و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌به‌په‌ی له‌ ناوچه‌ی‌ بسمیل ی‌ ئه‌و شاره‌ ده‌ستگیركرد .


به‌ پێی ئاژانسی دۆغان-ی توركی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌،  مۆنۆمێنتی كومه‌ڵكۆژی ڕۆبۆسكی له‌ گه‌ڕه‌كی دیجله‌كه‌نت،  له‌ ناوچه‌ی كایاپناری شاری ئامه‌د له‌ لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ لابراوه‌.

شوێنی مۆنۆمێنتەکە دوای لابردنی
لابردنی‌ مۆمۆمێنته‌كه‌ دوای ده‌ستگیركرنی‌  هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌به‌په‌ی ناوچه‌ی كایاپنار بوو،  كه‌ قایمقامی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ی‌ دانرا.

مۆنۆمێنی‌ ڕۆبۆسكی‌،  هێمای‌ قوربانیه‌كانی‌ گوندی‌ ڕۆبۆسكیه‌ و چوارساڵ پێش ئێستا دانراوه‌ دوای گیانله‌ده‌ستدانی 34 گه‌نجی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا له‌ 28ی‌  كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2011ه‌وه‌.

قوربانیانی گوندی رۆبۆسکی 
گوندی‌ ڕۆبۆسكی‌،  سه‌ر به‌ ناوچه‌ی (قلێبان) ئولوده‌ره‌ له‌  پارێزگای‌ شرناخ،  دوێنێ شه‌ممه‌  له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی دۆخی نائاسایی توركیا ده‌زگای ڕۆبۆسكی، له‌ شاری ئامه‌د داخرا.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی دیجله‌ پۆلیسی‌ توركیا شه‌وی‌ ڕابردوو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌  سه‌ربینای ده‌به‌په‌ له‌ ناوچه‌ی بسمیل-ی‌ سه‌ر به‌ ئامه‌د و ئه‌حمه‌د گونه‌ش، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناوچه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركردوه‌.

خەندان

Comments