١١ خواردن بۆ پاراستنى پێست لەپیربوون

.یانزدە خواردن بۆ پاراستنى پێست لەپیربوون

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى"سکاى نیوز"چەند خواردنێک هەن یارمەتى پاراستنى تەڕى و درەوشانەوەى پێستى لەش دەدەن لەکاتى بەساڵاچوونى کەسەکاندا بەوەش بۆماوەى درێژتر پێستیان بەجوانتر دەمێنیتەوە.
لەگەڵ تێپەڕبوونى تەمەنى مرۆڤ پێستى لەشى دەست بەلەدەستدانى نەرمى و تەڕى دەکات بەهۆى پیربوونییەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەن کە یارمەتى پاراستنى پێست دەدەن و وایلێدەکەن کە گەنجتر و چالاکتر بێت.
لەخوارەوە کۆمەڵێک خۆراک دەخەینەڕوو کە تواناى پاراستنى پێست و تەڕکردنیان هەیە :
١- ترێ یارمەتى مانەوەى پێست دەکات بۆئەوەى گەشاوە تر بێت.
٢- ئەڤۆگادۆ هانى پڕۆتینى کۆلاجین دەدات بۆ دەستکەوتنى قژێکى نەرم و ڕێگرى دەکات لەڕووتانەوەى.
٣- گەزۆ و بادەم بەسوودن بۆ بەدەستهێنانى بڕێکى زیاترى ماددەى سیلینیۆم، کە ئەو ماددەیە کار لەسەر خاوکردنەوەى دەرکەوتنى پیرى پێست دەکات.
٤- هەنار لەوانەیە هەڵبژاردنێکى باش بێت لەکەمکردنەوەى تووشبوون بەشێرپەنجەى پێست، ئەوەش بەهۆى بوونى پێکهاتەکانى فلافۆنۆید و پۆلیفینۆل.
٥- بیبەر بەهۆى بوونى بڕێکى باش لەڤیتامین"سی"لەناویدا یارمەتى ڕێگریکردنى وشکبوونەوەى پێست دەدات.
٦- پڕتەقاڵ بەدژە پیرى ناودەبرێت، بۆیە ڕێنمایى خواردنى دەکرێت، ئەوەش بەهەمان شێوە ڤیتامین"سی"ى لەناو پێکهاتەکانیدا بوونى هەیە.
٧- تەماتە تواناى پاراستنى پێستى لەشى هەیە لەتیشکە زیانبەخشەکانى خۆر.
٨- سپێناخ بڕێکى باشى ڤیتامین"ئەی" و پێکهاتەکانى کارۆتینى تێدایە، کە هانى گەشەى خانەکان دەدەن.
٩- ماسیەکانى وەک تونە و سەردین سوودى زۆرى تەندروستیان هەیە، کە لەناو ئەو سوودانەدا پاراستنى نەرمى پێستى لەشە.
١٠- چاى ڕەش بۆ پێست بەسوودە بەجۆرێک کە ماددەى پۆلیفینۆلى تێدایە کە ئەویش یەکێکە لەماددە دژە ئۆکسیدەکان کە ڕێگریدەکات لەتیشکى سەرووبنەوشەیى.
١١- پەتاتە ماددەى بێتا کارۆتینى تێدایە کە وەک دژە ئۆکسید وایە، هەروەها دەتوانرێت پارچەى پەتاتە لەسەر چاوەکان دابنرێن تاوەکو ئاوسانى چاو نەهێڵێت.

تەندروستی گشتی

تعليقات