بۆچی تووشی شێرپەنجەی چاو بوو؟

بۆچی تووشی شێرپەنجەی چاو بوو؟

پیاوێكی ته‌مه‌نی 40 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ، پێشبینیی نه‌ده‌كرد به‌هۆی به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌ی له‌كاتی شه‌ودا توشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی الدیار، ئه‌و پیاوه‌ هه‌ستی كردووه‌ چیتر ناتوانێت شت به‌باشی ببینێت، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ دروستبوونی په‌ڵه‌ی سور و سوربونی چاوی به‌ ته‌واوی.

پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ پیاوه‌كه‌ توشی جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن بووه‌، ئه‌ویش شێرپه‌نجه‌ی چاوه‌، هۆكاره‌كه‌ش به‌كارهێنانی مۆبایل بووه‌ 30 خوله‌ك پێش نوستن كه‌ له‌ ژورێكی تاریكدا به‌كاری هێناوه‌.

هه‌ندێك له‌ توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و روناكییه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كان ده‌ریده‌كه‌ن، ده‌بنه‌هۆی مردنی خانه‌كانی تۆڕی چاو و زیان به‌ توانای بینین ده‌گه‌یه‌نن، هه‌ربۆیه‌ پزیشكه‌كان وتویانه‌ كه‌ چاره‌سه‌كردنی شێرپه‌نجه‌ی چاو كارێكی ئاڵوزه‌، چونكه‌ ناتوانن تۆڕی چاوی نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ یه‌كێكی دیكه‌ بگۆڕن كه‌ له‌گه‌ڵیدا بگونجێت.
http://westganews.com
 
 

تعليقات