نادر عینایەتی
کوردستان قۆربانی سیاسەتی نێو دەوڵەتی بووە، ئەو وڵاتە داگیرکەرانەی ناوچەکە ( سوریە، ئێراق، تورکیە، ئێران و ئەرمەنستان کە هەریەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیر کردوە خۆیان بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ موستەعمەرەی بریتانیا روسیا فەرانسە و ئەمریکان.
لە رێکەوتن نامەی سایکس پیکو کە ١٠٠ ساڵ پێش ئێستە لە لایەن بریتانیا فەرانسە و روسیەوە دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عۆسمانی سنوریان بۆ کۆمەڵێک وڵاتی نوێ لە ناوچەکە دیاری کرد ئەو بەشەی کوردستانیش کە کاتی خۆی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی بوو دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی لە نێوان ئەو چەند وڵاتە نوێیەی کە لە لایەن زلهێزانەوە دروس بوون دابەش بوو،
لەولاشەوە ئەو نەتەوانەی کە کاتی خۆی لە ژێر دەسەڵاتی قاجارەکان بون و تا رادەیەک نیوچە سەربەخۆی خۆیان هەبو، بەڵام دوای نەمانی دەوڵەتی قاجار لە لایەن ئینگلیزەوە رەزاشایان هێنا سەرکار و دەوڵەتی پەهلەوی فارس یەک دەوڵەت یەک نەتەوە و یەک ئاڵاو وڵاتی ڕاگەیاند لە ئێران زوانی فارسیان بە زۆر سەپاندە سەر ئەو نەتەوانەی کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری فارسەوە وڵاتەکانیان داگیر کراوە،
بە واتایەکی دیکە ئەم چەند وڵاتەی ناوچەکە ناراستەوخۆ لە لایەن زلهێزانەوە موستەعمەرە کراون و دارژانی سنورەکانیشیان کە لە لایەن زلهێزانەوە بۆیان داڕژاوە وەک جورێ دابەش کردنی بەشە وڵات بوو لە ناو خۆیاندا وەک نمونە ئێراق هی فلان و فلانی وڵاتی زلهێزی رۆژاوا بێت ئێران هی فڵانی تریان ترکیە هی ئەوی تریان سوریە هی ئەمیان بێت بەم شێوە ئەم چەند وڵاتە لە ناوچەکە دیزاین کراوە، کوردستان بە هۆی ئەو موقعیەتە ستراتیژیکیەی کە تێیدا هەڵکەوتووە و وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە هەمو شت بێ پرسی کورد بە زۆر دابەشیان کرد لە نێوان ئەو چەند وڵاتە دەسکردەدا کە بێ بەش نەبن لە داهات و نەوت و خێرو بەرەکەتی کوردستان، قازانجێکی دیکەش بۆ ئەوان لەوەی کوردستان بە داگیرکراوی بهێڵنەوە ئەوەیە کە کورد وەک ئەهرۆمێکی فشار بۆ سەر ئەو چەند وڵاتەی کە کوردستانیان تێدا دابەش کردووە بەکار بێنن.
هەمو ئەو کار بەدەست و سەرۆک و رێژێمانەی کە لە ئێران تورکیە عراق و سوریە دێنە سەر کار لە لایەن زلهێزانی فەرانسە بریتانیا و ئەمریکا.....وە بۆیان دەستنیشان دەکرێن رێژێمەکانیشیان هەر ئەوان دیاری دەکەن چ جۆرە رێژێمێک لە سەر کار بێت. لە سەر قەزیەی کورد زۆرێکمان لەوانەیە پێمان وابێت تەنها تورک فارس و عەرەب... کە هەر یەکەو بەشێک لە کوردستانیان داگیرکردووە دژی سەربەخۆ بوونی کورد بن، بەرواڵەت وا دەردەکەوێت کە رەنگ بێت تەنها ئەم چەند وڵاتەی ناوچەکە کە کوردستانیان داگیرکردووە نایانەوێت کوردستان سەربەخۆ بێت بەڵام لە پشتی ئەمانەوە وڵاتە زلهێزەکانی فەرانسە بریتانیا ئەمریکا و روسیە وەستاون کە ڕێگیرن لە سەربەخۆ بوونی کوردستان چ بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بە شێوە جیاوازەکان دژایەتی قەزیەی کورد دەکەن و رازی نین بە سەربەخۆ بوونی کوردستان، چۆنکە هەروا کە لەسەرەوە باسم کرد خودی سوریە ئێران تورکیە و ئێراق کە کوردستانیان تێدا دابەش کراوە ئەم وڵاتانە خۆیان ناراستەوخۆ موستەعمەرەی ئەو چەند وڵاتە زلهێزەی رۆژاوان ئەوان دیزاینیان بۆ ئەم چەند وڵاتە کردووە شێواز و فۆرمی موستەعمەرە کردنی وڵاتان گۆراوە ئەگینا زۆرێک یان ئەتوانین بڵین هەمو ئەو وڵاتە نوێیانەی کە دەستی زلهێزانی تێدابووە لە دروس بونیان تەنانەت زۆر وڵاتی دیکە کە سەدان ساڵە وڵاتن لە ئاسیا و ئەفریقا بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ کۆڵۆنی (موستەعمەرەی) ئەو وڵاتە زلهێزانەی رۆژاوان، بەو جیاوازیەوە کە ئەمرو وەک سەردەمی کۆن بە ئاشکرا هێزی داگیرکەریان نەبردووەتە ناو ئەو وڵاتانەی کە موستەعمەرەیان کردون و راستەو خۆ حوکمیان بەسەردا ناکەن، بەڵکو ئەوانەی کە دەبنە سەرۆک و ئەو رێژێمانەی کە دێنە سەر کار لەو وڵاتانەی کە ناراستەوخۆ موستەعمەرە کراون هەمویان لە لایەن زلهێزانی رۆژاوا فەرانسە بریتانیا ئەمریکاوە بۆیان دیاری دەکرێت کە کێ بێتە سەرۆک و چۆن رێژێمێکیان هەبێت لە وڵاتەکانیاندا. یارمەتیدانی وڵاتە زلهێزەکان بەو چەند وڵاتە داگیرکەرەی ناوچەکە کە کوردستانیان داگیرکردووە بۆ سەرکوت کردنی شۆرشی کورد وە هەروەها شاردنەوە و سانسورکردن لە راگەیندنەکانیاندا بێدەنگ بون بەرانبەر بەو قەتڵو عام بونەی خەڵکی مەدەنی کورد و وێران بونەی شارو گوندەکانی کوردستان لە لایەن تورکیە سوریە ئێراق و ئێرانەوە کە بەرانبەر کورد ئەکرێت هێرش کردن بۆ سەر سازمان و حیزبە کوردیەکانی کوردستان لە لایەن زلهێزانی رۆژاواوە بۆ سەرکوت کردنی شورشی کورد و مل نەدان بە قەزیەی سەربەخۆی بۆ کوردستان لە ناوچەکە شتێکی نوێ نییە ئەتوانین نمونەی ئەو هێرشانە لە سەر باکوری کوردستان بێنینەوە کە چۆن پەکەکە کەوتە بە هێرشی ( ناتو)
زلهێزانی رۆژاوا بە ئاشکرا بە هەمو هێزی خۆیانەوە یارمەتی تورکیەیان دەدا و دەدەن کە شەر لە دژی کورد بکات، ئەگەر زۆر دوور نەرۆین نمونەی جینایەتەکانی ئەم دوایانەی ئاخری دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بێنینەوە کە چون چەندین گوند و شاری باکوری کوردستانی لەگەڵ عەرز تەخت کرد، هیچ یەک لە وڵاتانی رۆژاوا هەڵوێستیان بەرانبەر بەم جینایەتانەی تورکیە هەڵنەگرت و تەنانەت هەمو کەناڵەکانی ئەوروپا و ئەمریکا هەواڵی لە پەیوەندی بەو کاولکاری و قەتڵوعامانەی دەوڵەتی تورکیە بەرانبەر بە خەڵکی مەدەنی کورد لە باکوری کوردستان کردی بەڵاو نەکردوە.
بەڵام لە بەرانبەردا ئەگەر ئۆپراسیونێک لە شارە تورکەکان ئەنجام درابێت یا خود هەر تەقینەوەیەک لە شارە تورکەکان ئەنجام درابێت کە جێ گومانی تێدا نیە زۆرێک لەو تەقینەوانەی کە لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە رویاندا دەوڵەتی تورک بۆ خۆی ئەنجامی دەدات کە بە سەر کوردا بیشکێنێتەوە بەڵام هەر ئەمانە لە هەمو کەناڵەکانی دونیا بەڵاو دەکرانەوە کە بەقەد لە سەدا یەکی ئەو جنایەت و کاولکاریانەی کە دەوڵەتی تورک لە شارەکانی باکوری کوردستاندا کردویە و دەیکات نابێت.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژانە چەندین کورد لەبەر کوردبون لە سێدارە دەدرێن و هەبونی کوردستان لەو پارچە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە دەدزرێت گەلی کورد لە بەر هەژاری و نەداری لە سەر سنوری رۆژهەڵات و باشوری کوردستان دەستیان کردووەتە کاری کۆڵبەری و لەسەروی هەمو ئەمانەوە کۆڵبەران ئەدەنە بەر گولە ئەیان کوژن، دەوڵەتی تروریستی ئێران لە ناو جەرگەی ئەروپا رێبەرانی پارتە کوردیەکانی رۆژهەڵات ترور دەکات سەرەرای ئەو هەمو تیرۆرو قەتڵوعامانەی کە ئێرانی داگیرکەر بەرانبەر کورد دەیکات جڵەوی ئێرانی داگیرکەریان بەرداوە تەنانەت لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و لە زۆرێک لە وڵاتانی دەورو بەر خەریکی خراپکاری ئاژاوە نانەوە و کاری تروریستیە بە بێ ئەوەی کە لە لایەن هیچ یەک لە وڵاتانی زلهێز لێپرسینەوە و پێشگرتن لەو کارە تروریستیانەی کە ئێران ئەیکات لە ناوخو و دەرەوەی سنورەکانی ئێران بکەن تەنانەت لە هەمو راگەیانەکانی وڵاتاناتی روژاوا سانسور ئەکرێت و ئەیشارنەوە.
رۆژاوای کوردستان و باشوری کوردستان
لە سەرەتای دەرکەوتن و هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئێراق و سوریە هەتاکو ئەمرۆ کورد تاکە هێز بووە کە بە هەمو هێزی خۆیەوە ئازایانە لە دژی گەورەترین ترۆریستی دونیا داعش و هەروەها رێژیمی دیکتاتۆری ئەسەد شەری کردووە ئەمەش وای کرد کورد سەرەنجی دونیا بۆ لای خۆی راکێشت کە خەڵکی دونیا کورد وەک تاکە هێزێک ببینن دژ بە تروریستانی تاریک پەرەستی داعش و ئەسەدی خوێنرژ شەردەکات چاوەروانی خەڵکی دونیا لەوەی کە دەبێت وڵاتان یارمەتی کورد بدەن لە شەر کردن دژی داعش زلهێزانی هاندا پشتیوانی لە کورد بکەن بە واتایەکی دیکە کورد توانی وڵاتە زلهێزەکان مەجبور بکات کە ببنە هاوپەیمانی و یارمەتیو چەکو تەقەمەنیان لێ وەرگرێت بەڵام کورد تا چەند دەتوانێت هیوای بەو هاوپەیمانیەی زلهێزان بێت کە دوای داعش پشتی پێ قایم بکات، ئەوەش دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کە ئایا دوای داعش تا چەند کورد لە قازانجی ئەواندایە کە لەگەڵ کورد هاوپەیمان بمێننەوە راستی قەزیەکە ئەوەیە کە لە لایەن زلهێزانەوە کورد وەک شەرکەرێک چاو لێ دەکرێت و بەکار دێت دوای شەر چون لەگەڵ قەزیەی کورد مەعامڵە دەکەن هەر وا کە وتم ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە بزانن کورد تا چەند لە قازانجی ئەواندایە کە لەگەڵی هاوپەیمان بمێنەوە، من ئەوەش بە دوور دەبینم کە کورد لە عەرەب تورک و فارس کە سێ دوژمنی کوردن قازانجی زۆرتری بێت بۆ وڵاتە زلهێزەکانی رۆژاوا بۆیە لە ئەگەری هەر جۆرە گۆرانێک و نەمانی داعش لە ناوچەکە وەکو ساڵانی رابردو کورد بەر ئەدەن پاڵ ئەدەنەوە بە دوژمنانی کورد.
لەم دووبەشەی کوردستان باشور و رۆژاوای کوردستان کە کورد ئەم دوو پارچەی کوردستانی خستوەتە ژێر کۆنتۆرۆڵی خۆیەوە ئەبێت کورد تەنها ناوچە کوردیەکانی خۆی بپارێزێت و خۆی نەکاتە هێزێک بۆ رزگار کردنی ئەو شوێنانەی کە سەر بە کوردستان نین لە ئێراق و سوریە، چونکە ئامانجی بەکار هێنانی کورد و بردنیان بۆ ئەو شوێنانەی کە سەر بە کوردستان نین بۆ شەرکردن لەگەڵ داعش بەو مەبەستەوەیە کە ئەم سنورە دەسکردەی ئێراق و سوریە لە هەڵوەشانەوە بپارێزن هەرچەند ئێراق تەنها لە سەر کاغەز ناوی ماوە ئەگینە لە نێوان کوردو عەرەبی شێعەو عەرەبی سونەدا دابەش بووە گەرانەوە و پێکەوە ژیانی کوردو عەرەبی سونە و عەرەبی شێعە لە ئێراق جارێکی دیکە قورسە نەک هەر کورد خوازیاری جیابونەوە لە ئێراقە بەڵکو باس لە دابەشبونی ئێراق و سەربەخۆ بونی باشوری کوردستان لە سەر باسە
ئێران و تورکیە خەریکی ئاژاوەنانەوەن ناو حیزبە کوردیەکانی باشوری کوردستاندا ئامانجیان تێکدانی هێمنی و دروس کردنی دوبەرەکایەتیە لەو پارچەی کوردستاندا ئەیانەوێت بە درۆس کردنی دووبەرەکایەتی و ئاژاوەنانەوە ناو حیزبەکاندا پێش لە راگەیاندنی ریفراندوم بگرن و ئەو دەرفەتە زێرینەی کە لە باشوری کوردستان دەس کورد کەوتووە و زەمینە هەموارە بۆ ئەوەی کە سەربەخۆی رابگەیەنێت لە دەست کورد بدەن

Comments
Post a Comment