زۆرن ئەو هۆكارانەی وادەكات مرۆڤ تووشی ئازاری جومگەكان بێت لەوانە (هیلاكبوون و هەوكردن و لاوازی ئێسك و هەوكردنی جومگەكان و بەركەوتن و نەخۆشی ...هتد).
پزیشكان رێنوێنی دەدەن كە گرنگی بدرێت بە تەندروستی جومگەكان لەرێگەی
بەكارهێنانی خۆراكی تەندروست كەیارمەتی بەهێزی و تەندروستی جومگەكان دەدات و
رێگری دەكەن لەدروستبونی ئازار و رەقبوون و هەوكردنی جومگەكان.
* سێو: خواردنی سێو ڕۆژانە رێگری دەكات لەئازاری جومگەكان ، چونكە سێو
ماددەی كویرسیتینی تێدایە كە ڕەنگێكی رووەكیە و یارمەتی دروستبوونی
كۆلاجین دەدات كەجۆرە پرۆتینێكە و وادەكات ئێسك و جومگەكان بە ئازادی جووڵە
بكەن.
* پیاز و سیر : زیادكردنی پیاز و سیر بۆ ناو ژەمە خۆراكی رۆژانە
یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی جومگەكان و هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ
ئەو مەوادە كبریتیانەی تێدایە و بەرەنگاری هەوكردن دەبێتەوە.
* سەوزەوات: زۆرێك لەسەوزەواتەكان كە مادەی كبرتیان تێدایە بەرەنگاری هەوكردن دەبنەوە وەك برۆكلی و قەرنابیت و تور و كەلەرم و شێلم .
* بادەم: دەوڵەمەندە بە مادەی ئۆمیگا 3 و خواردنی بادەم رێگایەكی زۆر
باشە بۆ ڕزگاربوون لە ئازار و هەوكردنی جومگەكان و هەروەها گوێز و فستق
هەمان سوودیان هەیە و دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا3 .
* گوڵەبەرۆژە: بەهەمان شێوە گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندەبە ئۆمیگا 3 و بەسوودە بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەكان و ناوكی كاڵەك و دەنكە
كولەكەش هەمان سوودی هەیە.
* ئەناناس: هۆرمۆنی بروملینی تێدایە و توانای بنبڕكردنی هەوكردنی
جومگەی هەیە و هەروەها ڤیتامینی جی تێدایە كەماددەیەكی دژە ئۆكسیدی تێدایە و
یارمەتیدەرە بۆ رێگرتن لە تێككشانی ڕیشاڵی جومگەكان.
* بابایا: ئەم میوە كەلەناوچە كەمەرەییەكان دەڕوێت توانای
بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنی هەیە بەشێوەیەكی زۆر باش بەهۆی ئەوەی ماددەی
بیبینی دژە هەوكردن و ڤیتامین جی تێدایە.
* مزرەمەنیەكان: ئەم جۆرانە توانای بەرەنگاری ئازاری جومگەكانی هەیە
بەهۆی ئەوەی ڤیتامینی جۆری جی تێدایە و هەروەها شەربەتی مزرەمەنیەكان
پارێزگاری لەتەندروستی جومگەكان دەكات.
* زەیتی گوێزی هیندی: مادەیەكی بەهێزە بۆ نەهێشتنی ئازار و هەوكردن و
دەتوانرێت ئەم جۆرە زەیتە بخورێت یاخود لەسەر جومگەكان دابنرێت بۆ نەهێشتنی
ئازار و رەقبوونی جومگەكان.
* زەیتی زەیتون: بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەردەوام یارمەتیدەر دەبێت بۆ
پارێزگاری لەتەندروستی جومگەكان بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك چەوری تەندروست و
مادەی دژە ئۆكسیدی تێدایە.
* زەنجەفیل: مادەیەكی زۆر بەهێزە بۆ پارێزگاری لەتەندروستی و بەهێزی
جومگەكان و بەدرێژایی سەدەكان بەكارهێنراوە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم
كێشەكانی پەیوەست بە هەوكردن و ئازاری جومگەكان.
سەرچاوە: dohsuli
Comments
Post a Comment