بەوێنە.. پاریس هیڵتۆن سەردانی مزگەوتی گەورە دەکات

پاریس هیڵتۆنی پاڵەوانی تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکا بەجلوبەرگی خانمانی ئیسلامەوە دەردەکەوێت و وەک باڵا پۆشێک سەردانی ئیمارات دەکات، ناوبراو یەکێکە لە کچە نیمچە رووتەکان و بۆ یەکەمجارە بەو شێوەیە دەردەوکەوێت.
ئەو مزگەوتەی پاریس هیڵتۆن سەردانی کردووە بە مزگەوتی گەورەی ئەبو زەبی ناسراوە.

وەک لە وێنەکاندا دیارە هیڵتۆن جگەلەوەیوەک  باڵاپۆش خۆی نواندووە، لەچکێکی داپۆشراویشی کردووە. ئەمەش بووەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سەرسوڕمانی خۆیان لەو ستایلەی خانمە نیمچە رووتەکەی تیڤییەکانی ئەمریکا دەربڕیوە.
باريس هيلتون

لە تویتەری تایبەت بەخۆی پاریس نووسیویەتی "رۆژێکی جوان لە ئەبو زەبی، لە مزگەوتی شێخ زایدی گەورە".

هیڵتۆن شانبەشانی گۆرانیبێژی بەریتانی ریتا ئاورا سەردانی ئیماراتی کردووە بۆ بەشداربوون و بینینی پیشبڕکێکانی فۆرمولا وەن لەو وڵاتە، لەپێناو پشتگیریکردن و هاندانی خۆشەویستە بەریتانییەکەی لویس هاملتۆنی بەناوبانگ.

بۆ یەکەمجارە ئەو خانمە سەردانی وڵاتێکی ئیسلامی دەکات و دەبێتە باڵاپۆش، دەنگۆی ئەوەش هەیە ئایینی خۆی گۆڕی بێت و بووبێتە ئیسلام.

لە ساڵی 2011 لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەردانی خێزانێکی پاکستانی دەکات و نوێژیشی هاوشێوەی موسوڵمانەکان کردووە.
باريس هيلتون

تعليقات