دوای‌ وازهێنانی‌ لە فیلمه‌ سێکسییەکان، چی‌ ده‌ڵێت؟


ئه‌ستێره‌یه‌كی فیلمه‌ رووته‌كان، چیرۆكی‌ خۆی‌ له‌دوای‌ وازهێنان له‌ به‌شداریكردن له‌و جۆره‌ فيلمانه‌ ئاشكرا ده‌كات و نامه‌یه‌ك به‌ چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك ئاراسته‌ی‌ كچه‌ گه‌نجه‌كان ده‌كات وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ " ئافره‌ته‌ راسته‌قینه‌كان، چیرۆكی‌ راسته‌قینه‌".

بری‌ ئۆڵسۆن،  ئاشكرای‌ ده‌كات، كه‌ مانگانه‌ له‌كاتی‌ وێنه‌گرتنی‌ ئه‌و جۆره‌ فیلمانه‌، نزیكه‌ی‌ 30 تا 60 هه‌زار دۆلاری‌ وه‌رده‌گرت، پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست له‌و كاره‌ هه‌ڵبگرێت، وه‌ك خۆی‌ ده‌یڵێت، له‌و كاته‌وه‌ هه‌وڵده‌دات بچێته‌ نێو ژیانی‌ ئاساییه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ كارێكی‌ ئاسان نییه‌، بۆیه‌ چیرۆكی‌ ژیانی‌ خۆی‌ وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ " ئافره‌ته‌ راسته‌قینه‌كان، چیرۆكی‌ راسته‌قینه‌" به‌ چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، ده‌خاته‌ڕوو.

ئه‌و ئه‌كته‌ره‌، ووتیشی :" زۆر  سه‌خته‌ كارێك بدۆزمه‌وه‌ یان بتوانم هاوڕێیه‌تی‌ دروست بكه‌م، كه‌س نایه‌وێت په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت".

له‌درێژه‌ی‌ باسكردنی‌ ژیانی‌ دوای‌ وازهێنان له‌و فیلمانه‌، ووتیشی :" ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌یانناسیت، به‌ نابووت وه‌سفم ده‌كه‌ن و هه‌ندێك نازناوی‌ قیزه‌ون ده‌ده‌نه‌ پاڵم، كاتێك ده‌چمه‌ ده‌ره‌وه‌، وا هه‌ست ئه‌كه‌م وشه‌ی‌ سۆزانی‌ له‌ روومه‌تمدا هه‌ڵكه‌ندراوه‌".

هه‌روه‌ها باسی‌ له‌وه‌شكرد، كه‌ كار گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ جاری‌ واهه‌یه‌ به‌ هه‌فته‌ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵ :" نامه‌وێت رووبه‌ڕووی‌ خه‌ڵك ببمه‌وه‌، خه‌ڵك به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستدرێژیم كردبێته‌ سه‌ر منداڵێك، به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ناكه‌ن كه‌ له‌ بواری‌ نواندندا كارم كردبێت، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ زیان به‌ مناڵ بگه‌یه‌نم".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌زانێت هۆكاری‌ ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر له‌ بواری‌ فیلمی‌ رووتدا كاری‌ كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتی‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ :" هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ رووتبوونه‌وه‌دا نییه‌".

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت :" چه‌ند كراوه‌ بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ ئه‌وانی‌ تر به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ری‌ ناگرن". له‌وێشه‌وه‌ نامه‌یه‌ك بۆ كچه‌ گه‌نجه‌كان ده‌نێرێت و ده‌ڵێت :" مه‌چنه‌ بواری‌ كاركردن له‌ فیلمه‌ رووته‌كانه‌وه‌".

خەندان

Comments