نیشانەکانی پێش جەڵتە لێدان

جەستەی مرۆڤ پێش مانگێک لە جەڵتەی دڵ، چەند ئاماژەیەک بە مرۆڤ دەدات کە نابێت پشتگوێیان بخات، چونکە چارەسەرکردنی پێشووەختە دەکرێت ژیانت بۆ هەتا هەتایە بپارێزێت.
نیشانەکانی پێش جەڵتە لێدان
نیشانەکانی پێش جەڵتە لێدان
 
ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جەڵتەی دڵ، یەکێکە لە نەخۆشیە بڵاوەکان لە جیهاندا و تەنها لە وڵاتی ئەمریکادا، ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی دووچاری ئەم نەخۆشیە دەبنەوە.
 
نەخۆشی جەڵتەی دڵ لە ئەنجامی کۆبوونەوەی چەوری و کالیسیۆم و پڕۆتین و هەوکردنی نێو خوێنبەرەکانەویە دروست دەبێت کە دوواتر دەبێتە هۆی تەسکبوونەوە یاخود گیرانی ئەو خوێنبەرانە، لە دەرئەنجامی گیرانی ئەو خوێنبەرانەش، جەڵتەی دڵ دروست دەبێت.
 
لە ڕاستیدا، چەند فاکتەرێکی کاریگەری دیکە هەن کە ڕاستەوخۆ کاریگەریان هەیە لەسەر نەخۆشیەکانی دڵ و تێکدانی تەندروستی لەوانە: جگەرەکێشان، قەڵەوی، بەرزی ئاستی کۆلیستڕۆڵ و خووە نا تەندروستیەکانی دیکە. 
 
ڕاپۆرتە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پیاوان زیاتر دووچاری جەڵتە دەبنەوە وەک لە ئافرەتان. 
 دیارترین ئەو نیشانانەی کە پێش چەند هەفتەیەک لە جەڵتە هەستیان پێدەکرێت بریتین لەمانەی خوارەوە:  
– ئازاری سنگ 
– پشت ئێشە
– هەست کردن بە ئازار لە دەستی چەپدا 
– هەست کردن بە ئازار لە شەویلگەدا
– شەکەت و ماندوویەتی زۆر 
 
تێبینی:  لەکاتی هەست کردن بەم نیشانانەدا دەبێت ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی تایبەتی بکرێت و درەنگ نەخرێت، چونکە دەکرێت لەو سەرەتایەوە ڕێگری لە جەڵتەکە بکرێت و ژیانت بپارێزیرێت.
دووارۆژ

Comments