ئەگەر خۆشەویستت هەیە سەیری ئەم جۆرە فیلمە مەکە

توێژینەوەیەی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی ئەوەی ئاشکردا کردووە لەنێوا کچان و کوڕاندا  سەیکردنی فیلم و وێنە سێکسیەکان دەبێتە هۆی کۆتای هێنان بە پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستی و درووستبوونی ساردی لە نێوان هەردوو ڕەگەز لە کاتی ئەنجامدانی سێکس. 
 
دیڤد رۆسەری ڕۆژنامەنوس لە گۆڤاری (نیۆرک) لە زاری توێژینەوەکەی هارڤارد ئاماژەی بەوە داوە: لەکاتی تەماشاکردنی فیلمە سێکسیەکان کاریگەری دەبێت، لەسەر دەورنی کچ و کوڕ لە کاتی تەماشاکردنی فیلمەکان دەگەنە دۆخی ئۆرگازم بەڵام گەر بە ڕاستی ئەم کارە ئەنجام بدەن ڕەنگە نەگەنە ئەو دۆخە چونکە وا هەست دەکەن وەک فیملەکان سێکسیان ئەنجام نەداوە، بەهەمان  شێوە توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە سەیکردنی فیلمە سێکسیەکان دەبێتە هۆی نەمانی متمانە لە نیوان هەردوو ڕەگەز و دەبێتە  هۆی کۆتای هێنان بە پەیوەندی خۆشەویستی ڕاستەقینە، یاخود یەکێک لەو دوو ڕەگەزە بەهۆی زۆر سەیکردنی فیلمە سێکسیەکانەوە هەمێشە گومانی خراپ لە کەسی بەرامبەری دەکات. 
 
توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە ئەنجامدانی کاری سێکس دەبێتە هۆی رژاندی هۆڕمۆنی دۆپامین کە هەستی خۆشی دەبەخشێت بە هەردوو ڕەگەز و هانی دەدات کە ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، بەڵام تەماشکردنی فیلمە سێکسیەکان دەبێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی نادیار و هەمان خۆشی پێ دەبەخشێت، بۆیە کەسەکە لە کرداری سێکی ڕاستی و پەیوەندی خۆشەویستی دور دەکەوێتەوە. 
 

بەهەمانشێوە زۆر سەیکردنی فیلمە سێکسیەکان دەبێتە هۆی ئالودەبوونی کەسەک بەو فیلمانەوە و دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لە ڕەگەزی بەرامبەر چونکە کەسەکە وا هەست دەکات پێوستی پێی نیە. 


http://www.dwarozh.net/view/7/54/18606


تعليقات