خەوننامەی کوردی، بەشی (سە) سرێنچک-سرینچک-سرنچک-سەنجوو-سنجوو:
بەری دارێکی دڕکاوی گەڵا بۆری زەیتوونییە.
ئیبن سیرین دەڵێ: سرێنچک لەخەودا، سەروەت و سامانێکە، کە بە زەحمەت دەستی دەکەوێت.
ئەگەر بینی سرێنچکی کڕی: یان کەسێک پێدا، واتە ماڵ و پارەی حەڵاڵی دەست دەکەوێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی سرێنچکی لە درەخت لێدەکردەوە، واتە پارە و سامان لە پیاوێکی خراپەکارەوە بەدەست دێنێت.
ئەگەر سرێنچکی دەخوارد، واتە پارە و سامانەکەی بەسەر خزمەکانیدا خەرج دەکات.
ئیمام جەعەفەری سادق دەفەرمێ: بینینی سرێنچک لەخەودا سێ واتای هەیە.
یەکەم: وەرگرتنی پارە و سامان. دووەم: بەدەستهێنانی پارە و سامان. سێیەم: سوود وەرگرتن لە پیاوێکی ناباش و خراپ.

Comments
Post a Comment