خەوننامەی کوردی، ستوون-هەستوون-عەموود:
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ستوون لەخەودا، نیشانەی پیاوێکی ڕاست و دروستە و هەندێک دەڵێن: نیشانەی قسەی ڕەقە.
ئەگەر دیتی هەستوونی بەکەسێکدا، واتە قسەیەکی ڕەق بەو کەسە دەڵێت.
ئەگەر دیتی هەستوونەکە ئاسنین بوو، ئەوا هیز و پێز لە پاشاوە وەردەگرێت.
ئەگەر دیتی هەستوونەکەی لەناو چوو، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی هەستوون لەخەودا، سێ واتای هەیە:
یەکەم: پیاوی ڕاست و دروست. دووەم: قسە ڕەقەکان. سێیەم: دەبێتە سەرۆک خێڵ و ڕیش سپییەکی بنەماڵە.

Comments
Post a Comment