وڵامی هەندێک پرسیار:
- ئایا ڕژێمی ئێستای ئێران ئیسلامە، یان تەنیا پاشگری ناوی ئیسلامی بۆ دەسەڵاتەکەی داناوە؟
وڵام: ڕژێمی ئێران فڕی بە ئیسلامەوە نییە و هەر کەسێک باوەڕی بە شێعەی دوازدە ئیمامی نەبێت و لەخۆیان نەبێت هیچ مافێکی لە ناو دەسەڵاتەکەیدا نییە، ئەوان تەنیا لەسەر ناوی ئیسلام نان دەخۆن، ڕژێمێک کە لە ناو گرتووخانەکان بنووسێت (لێرە خودای تێدا نییە- اینجا خدا نیست) بەتەمایی بە زۆر بیکەیتە ئیسلامەوە؟ ڕژێمێک کە مانگانە چەندین نەفەر لە سێدارە دەدا تەنیا لەبەر ئەوەی داوای مافی خۆیان دەکەن لەو وڵاتەدا، کەچی هێشتا هەندێک کەسی ساویلکە بە زۆر کردوویانە بە ئیسلامەوە.
- سامان و داهاتی وڵاتی ئێرانیان چ لێ کرد؟
وڵام: بەڵێ هەرچی سەرەوەت و سامان و داهاتی ٩٠ ملیۆن خەڵکی ئێران درایە، میلیشا و چەک و چۆڵ و دامەزراندنی حوسینە لەم وڵات و ئەو وڵات وەک (یەمەن و لوبنان و عێراق و سووریا و بەحرەین و ئەفغانستان و پاکستان و تاجیکستان و ئازەربایجان و وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی و.....هتد) و هەرزان فرۆش کردنی کانزای ژێر زەوی و سەر زەوی بە ڕووسیا و چین و کۆریای باکوور و ....هتد.
- ئایا ئەوان خاک فرۆش و وڵات فرۆشن؟
بەڵێ: خاک و دەریا و ئاسمان و داهاتی ئێرانیان دوو دەستی خستە باوەش ڕووسیا و چین، بەکەیفی خۆیان ڕەتان تەتانی تێدا دەکەن و کەچی بە گەلی کورد دەڵێن جودای خواز، ڕۆژ تا ئێوارە بوردوومانی کورد دەکەن، بەڵام خۆیان بەزەییان بە هیچ شتێکی خاکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نایەتەوە.

Comments
Post a Comment