Skip to main content

سپڵ و فاتەڕشە لەخەودا چ لێکدانەوەیەکی بۆ دەکرێت؟

خەوننامەی کوردی، بەشی (سە)؛ سپڵ-فاتە ڕەش:
سپڵ یان فاتەڕەشە چییە لەخەودا؟
ئیبن سیرین دەڵێ: سپڵ لەخەودا، پارە و سامان و خۆشییە، کە لە خزمەکانیەوە پێ دەگات.
ئەگەر بینی فاتەڕەشی ئەسپی هەبوو، واتە لەو ساڵەدا، سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی سپڵی پێیە، ئەوا بەقەدەر ئەو سپڵە، لەسەر زەوی، سەروەت و سامان و خۆشی و شادومانی بەنسیب دەبێت.
سپڵ یان فاتەڕەشی هەر گیانلەبەرێک کە گۆشتەکەی حەڵاڵ بوو، نیشانەی پارە و ماڵی حەڵاڵە و هەر گیانلەوەرێکیش کە گۆشتی حەرام بوو، نیشانەی ماڵ و سامانی حەرامە.
ئەگەر بینی سپڵی مەڕی هەبوو، نیشانەی ئەوەیە لەلایەن پیاوێکی گەورەوە، یان لەلایەن کەسێکی غەریبەوە، پارە و سامانی دەست دەکەوێت.

Comments