Skip to main content

ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل سەرکەوتن یان ڕژێمی ئێران؟

ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل سەرکەوتن یان ڕژێمی ئێران؟
ڕژێمی دۆراوی ئێران بۆ ئەوەندە بێشەرمە باسی سەرکەوتن دەکات؟
ڕژێمی فاشلی ئێران ڕژێمی چەند مانگ پێش ئیستا نییە:
عەلی خامنەی تا ئەو کاتەی کە کوژرا، هەر دەیگوت ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دانووستان ناکەین و ئیسرائیل لەناو دەبەین، کەچی خۆی لەناو چوو و دانووستانیش کرا، خۆی و زۆرێک باڵی توندڕەوی دەورووبەری لەلایەن ئیسرائیلەوە، لە هەستیارترین و پتەوترین شوێن لە تاران و شارەکانی ئێراندا لەناوچوون، بڕواتان هەبێت 48ساڵە خەڵکی ڕەسەن و کەسانی لێکۆڵەری ئێرانی نەیاندەزانی ئەوانەی کە کوژران کێبوون، کەچی مووسادی ئیسرائیل یەک یەک دەی پێکان و ڕاوی دەکردن.
نازانم ڕژێمی فاشلی ئێران بە چی دەڵێت ئێمە سەرکەوتین؟
-بەوەی ئەو هەموو سەرکردە و ڕابەرەی لەدەستدا؟
-بەوەی کە دەیانگوت ئێمە دانووستان ناکەین، بەشەق پێان کردن.
-لە سەرەوە دەڵێن ئێمە دانووستان و تەوقە لەگەڵ ئەمریکا ناکەین، کەچی لە بنەوە بە چەندین کاتژمێر بەس دەپاڕێنەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل وازیان لێبێنن.
هەموو بەرەی بەرگری (بەرەی مقاومە) و (هێزی دەریاوانی) و (هێزی ئاسمانی) و (هێزی زەویی) و (پێگە نیزامی) و زۆرێک (تونێلی مووشکە بالیستییەکانیان) لەناو چوون.
شەڕ و ناکۆکی کەوتە ناو ڕژێمەوە و ڕژێم بووتە چەند باڵەوە (باڵێ توندڕەوەکان- باڵی چاکەخوازەکان- باڵی بێلایەنەکان)، واتە ئێستا سەرانی ڕژێم لە لایەن خۆیانەوە هەریەکەو بڕیارێک دەدەن و سەگ خاوەنی خۆی ناناسێت.
ئایا ڕژێمی ئێران پارە بڵۆک کراوەکانی ئازاد دەکرێت لە لایەن ئەمریکاوە؟
نەخێر، پارە بڵۆککراوەکانی ڕژێمی ئێران، لە لایەن کابینەی تڕەمپەوە لە جووتیارانی ئەمریکاوە دەکڕدرێتەوە و دەدرێتە گەنم و شەندەری و دانەوێڵە و هەناردەی ئێران دەکرێت، واتە ئەو چەند ملیۆن دۆلارەی کە بڵۆککراوە بە شێوازی پارەی کاش نادرێتە ئەو رژێمە کە دیسان بدرێتەوە ڕێکخراوە تیرۆریستەکان و بخرێتەوە ناو ئیشی نیزامی و پەرەدانی چەکی ئەتۆمی و .....هتد.
بە گوێرەی هەندێک زانیاری، ڕژێمی ئێران نزیک بە 100ملیارد دۆلار پارەی لەلایەن ئەمریکاوە لە جیهان و لە وڵاتانی جیاوازدا بڵۆککراوە-دەستیبەسەردا گیراوە.
زانایانی سیاسی و ئێرانناسی دەڵێن: بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتی ئێران بڕی 500ملیارد دۆلاریان پێویستە، کە واتە ئەو ڕژێمە دانووستان بکات و نەکات، شەڕی خەڵکی ئێران و ڕژێم دیسان سەر هەڵدەداتەوە گەر بێت و هەموو ڕێککەوتنەکانیش بە باشی بەڕێوە بچێت، ڕژێمی ئێران توانای وڵامدانەوەی داخوازییەکانی ناوخۆی ئێرانی نییە.
باشە ئەدی ئەم هەموو درۆ و سەرکەوتنانەی ئێران بۆچی بڵاو دەبێتەوە؟
یەکەم: دیمۆکراتەکانی دژبەری تڕەمپ بابەتەکەیان وا لێکردووە، کە تڕەمپ لە دەنگدانەکانی داهاتوودا هیچ دەنگێک نەهێنێتەوە.
دووەم: هەندێک وڵاتی ئەورووپی بەتایبەت فەڕەنسا و بەریتانیا، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران دەکەن، لەبەر ئەوەی خۆیان دامەزرێنەری ئەو ڕژێمە بوون.
سێیەم: بۆ ئەوەی شەرمەزاری بەرەی مقاوەمە-بەرەی بەرگری و باڵی تۆندڕەوەکان و دژبەرەکانی خۆیان نەبن، لەسەرەوە شتێک دەڵێن و لە بنیشەوە و بەتەواوەتی پایبەندی هەموو ڕیککەوتن و دانیشتنەکانی ئەمریکان، بەڵام لە ناو میدیاکان درۆی گەورە گەورە دەکەن بۆ ئەوەی شکستەکانی خۆیان بشارنەوە.
چوارەم: سەرکەوتن لە لایەن ئەو ڕژێمە، واتە جارێک سەد لە سەد نەڕووخاوین و هێشتا هەندێک دەسەڵاتمان ماوە.
بابەتی کۆتایی:
ئیسرائیل نە بە قەولی تڕەمپ دەکات و نە دەهێڵێت ئەو ڕژێمە بمێنێتەوە، بۆیە تاکوو سەری ئەو ڕژێمە نەخوات دەستبەرداریان نابێت.

Comments