ڕۆژی دووشەممە باڵیۆزی تیرۆریستی ئێران لە سلێمانی، لە تریبوونی میدیا کوردیەکانەوە دەینەڕاند کە تەنیا ئەو شوێنانەی دەکەینە ئامانج کە هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێیە و ئەوانیش بە شانازییەوە ڕووماڵیان دەکرد و ببوونە دەنگی تیرۆریستێک و نوێنەری حکوومەتی تیرۆریستی ئێرانی پەت و سێدارە.
لەناکاوێک شەوەکەی درۆنێک لە شاری (شنۆ)ی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوو کەسی خێزانێک لە باشووری کوردستان شەهید دەکات. زانیاری ورد هەیە کە ئەو درۆنە لە شاری (شنۆ)ەوە لە لایەن سوپای تیرۆریستی پاسدارانەوە هەڵدراوە، کەچی هەر ئەو میدیا کوردیانە دەڵێن ئێران نەبووە، حەشدی وەحشی بووە! جا چ جیاوازیەک هەیە لە نێوان سوپای تیرۆریستی شێعەی پاسداران و حەشدی حەشەرات و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بەو ڕژێمە؟؟
هەی داڕزێن ئێوە بەرانبەر خوێنی (موژدە و مووسا)کان بەرپرسیارن.
مووسا ئەنوەر و مژدە ئەسعەد، ژن و مێردێکی هاوسەر بوون کە بەرەبەیانی ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر ماڵەکەیان لە گوندی زەرگەزەوی نزیک هەولێر شەهید بوون. هێرشەکە لەکاتی خەودا بووە و بەداخەوە ئەو دوو هاوسەرە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دوو کچە بچکۆلەکەیان (دلین و مەلین) بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە.
ورەکارییەکان:
شەهیدان: مووسا ئەنوەر (پێشمەرگە) و مژدە ئەسعەد.
کات و شوێن: بەرەبەیانی ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، گوندی زەرگەزەوی لە ناوچەی زرارەتی سەر بە هەولێر.
زیانەکان: شەهیدبوونی ژن و مێردەکە و زیانێکی زۆری ماددی بە ماڵەکەیان.
ڕزگاربووان: دوو کچی تەمەن ٥ ساڵ و ٣ ساڵ کە لە ژوورێکی دیکە بوون.
ئەم ڕووداوە کارەساتی دڵتەزێن و شەپۆلێکی ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.

Comments
Post a Comment