لەوەتەی حکوومەتی شای گۆڕبەگۆڕ پێشووی ئێران ڕووخا، شۆڕشی خەڵکی ئێران لە لایەن بەریتانیا و ئەمریکا و فەڕەنسا دزرا و درایە دەستی خومەینی گۆڕبەگۆڕ.
دووای کە خومەینی ژەهراوی کراو و لەلایەن خۆیانەوە کوژرا، ئەوا ساڵی ۱۹٨۹ی.ز خامنەیی کە ۲٨/۰۲/۲۰۲٦ کوژرا، بەیەک ڕۆژ شوێنی خومەینی گرتەوە.
لە ساڵی ۱۹۷۹ی.زاینییەوە کە حکوومەتی ئێستای ئێران دەمەزرا، دژی (کورد و بەلووچ و عەرەب و ئازەر و تورکمان و گیلەک)ی ئێران بوونە، لەگەڵ زۆرێک لە فارسەکان، بۆیە کە دەسەڵاتیان گرتە دەست وتیان ئەم نەتەوانەی ئێران نابێ (ئاڵا و سروود و زمان و کلتوور و خاک و ماف)ی خۆیان هەبێت، تەنیا دەبێ لە ئێران، (یەک ئاڵا، یک زمان، یەک ڕابەر، یەک نەتەوە) بوونی هەبێت، چونکە وڵاتە زلهێزەکان حەزیان دەکرد تەنیا یەک دەسەڵات هەبێت کە بتوانێت نەوت و غاز و کانزای سەر زەوی و بن زەوی ئێران بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای بنێرێت، بەڵام پیلانی وڵاتانی ڕۆژئاوای سەری نەگرت و ڕژێمی ئێران بووە دوژمنی خۆیان و ڕژێم ئەو داهاتەی خەڵکی ئێرانی دەنارد بۆ ڕووسیا و چین و وڵاتانی ئاسیا، بۆیە هەر کەسێک سەری هەڵدابا ئەوا بەتایبەت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات، لەسێدارەیان دەدا، دەریانکردن، برسیان کردن.
زورێکیش لە ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵات چەکیان دژی ڕژێمی ئێران هەڵگرت، کە هەموو جارێکش لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە تۆپباران دەکران و ئێستاش دەکرێن.
ڕژێمی ئێران پارەی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدا بە، میلیشاکانی (عێراق و ئەفغانستان و پاکستان و یەمەن و سعوودیا و بەحرەین و سووریا و لوبنان) و (کووبا و ڤەنزوێلا لە ئەمریکای باشوور) و.... هتد. بۆیە ئەو نەتەوانەی ئێران بەتایبەتی کوردی ڕۆژهەڵات کەوتنە بن قەیرانی برسییەتی و بێکاری و دوواکەوتنی وڵات و ئاوارەیی و کوشتن و بڕین و.....هتد..
لەو کاتەوەش کە ڕژێمی ئێران پاڵیدا بە ڕووسیا و چینەوە، دژایەتی ئیسرائیل و ئەمریکای کرد، بۆیە لە کۆتایشدا چەندە پارەی دەدا بە ملیشیاکان کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئامانج بگرن و ئیسرائیل لەناو ببەن، لە کۆتایدا خۆیان کۆتیایان پێهات.

Comments
Post a Comment